کام ڕاهێنەرە زۆرترین پارەی لە گواستنەوەکاندا خەرجکردووە؟

جوزێ مۆرینیۆ و پێپ گواردیۆلا ئەو دوو ڕاهێنەرەن، کە لە سەدەی 21دا زۆرترین بودجەیان لە گواستنەوەی یاریزاناندا بۆ تەرخانکراوە.

لەسەرەتاکانی ساڵانی 2000وە تاوەکو ئێستا لەماوەی 21 ساڵدا گۆڕانکاريی گەورە بەسەر جیهانی وەرزش و بەتایبەت تۆپی پێدا هاتووە، سەرماريەداران کاریگەرییان لەسەر گواستنەوەی یاریزانان و بەهێزکردنی یانەیەک و لاوازکردنی یەکێکی دیکە هةبووە.

بەپێی داتاکانی “ترانسفێر مارکت”، جوزێ مۆرینیۆی ڕاهێنەری پۆرتوگالی و پێپ گواردیۆلای ڕاهێنەری یانەی مانچستەر سیتی، لەو ڕاهێنەرانەن کە لەبواری تۆپی پێدا زیاتر لە ملیار یورۆیان بۆ گواستنەوەی یاریزانان بەکارخستووە.

ڕیزبەنديی ئەو ڕاهێنەرانەی زۆرترین پارەیان بۆ گواستنەوەی یاریزانان خەرجکردووە:

جوزێ مۆرینیۆ 105 یاریزانی کڕیوە (1.72 ملیار یورۆ)

پێپ گواردیۆلا 67 یاریزانی کڕیوە (1.59 ملیار)

کارلۆ ئەنچلۆتی 88 یاریزانی کڕیوە (1.37 ملیار)

مانوێل پیلیگرینی 88 یاریزانی کڕیوە (1.16 ملیار)

ماسیمیلیانۆ ئالێگری 96 یاریزانی کڕیوە (1.06 ملیار)

دیێگۆ سیمیۆنی 68 یاریزانی کڕیوە (984.62 ملیۆن یورۆ)

ئەنتۆنیۆ کۆنتی 84 یاریزانی کڕیوە (943.90 ملیۆن)

ئارسین ڤینگەر 84 یاریزانی کڕیوە (891.37 ملیۆن)

ئێرنێستۆ ڤاڵڤێردی 53 یاریزانی کڕیوە (684.13 ملیۆن)

ئونای ئێمیری 73 یارئزانی کڕیوە (846.30 ملیۆن)

ڕافائێل بینیتێز 102 یاریزانی کڕیوە (823.28 ملیۆن)

ڕۆبێرتۆ مانچینی 83 یاریزانی کڕیوە (817.18 ملیۆن)

کلاودیۆ ڕانیێری 92 یاریزانی کڕیوە (764.76 ملیۆن)

یۆرگن کلۆپ 72 یاریزانی کڕیوە (727.97 ملیۆن)

ئەلێکس فێرگسۆن 52 یاریزانی کڕیوە (666.71 ملیۆن)

بابەتی پێشتر

ئەو خولانەی زۆرترین پارەیان لە گواستنەوەکاندا خەرجکردووە

بابەتی دواتر

توركیا كارمەندە تەندروستییەكانی شەنگالی بە گەریلای پەكەكە هەژماركردووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share