ڕیاڵ مەدرید بە داشکاندنەوە کانتی دەوێت

ئیدارەی یانەی ڕیاڵ مەدرید لیستی هاتووانی بۆ بازاڕی گواستنەوەکانی هاوینەی 2022 ئامادە کردووە، نگولۆ کانتی یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی یانەی چێڵسی لەنێو لیستەکەدایە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی “ئەی ئێس”ی ئیسپانی، کانتی 31 ساڵ وەک ئامانجێکی ڕاستەقینە و گرنگ لەلایەن بەڕێوەبەرانی ڕیاڵ مەدریدەوە پێناسە دەکرێت، بەڵام کێشەکە لە زۆری تەمەنیدایە و لە ئێستاشدا چەند یاریزانێک باشتر دەرکەوتوون.

ڕیاڵ مەدرید، ئۆریلیان چوامینی 22 ساڵی وەک داواکراوی سەرەکی دەستنیشانکردووە، ئەگەر لەواژووکردنی گرێبەستەکەشیدا سەرکەوتوو نەبوون، هەوڵ دەدەن بە نرخێکی داشکێنراو هەوڵ بۆ کانتی هاونیشتمانی بدەن..

کانتی تاوەکوو 2023 بۆندی لەگەڵ چێڵسی واژووکردووە و گرنگی پێ دەدرێت، بەڵام بەهۆی ئەو قەیرانەی ڕووی لە یانە شینەکە کردووە، ڕەنگە لە هاوینی 2022 دەستبەرداری چەند یاریزانێکیان ببن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

جه‌مسه‌ره‌کانی نیوه‌ی کۆتایی “US OPEN” یەکلاییبوونەوە

یارییه‌کانی قۆناغی چاره‌کی کۆتایی پاڵه‌وانێتی کراوه‌ی ئه‌مریکا کۆتاییانهات و جه‌مسه‌ره‌کانی چوارگۆشه‌ی زێڕین یه‌کلاییبوونه‌وه‌. له‌ چێوه‌ی یارییه‌کانی قۆناغی چاره‌کی…
زیاتر ببینە

سیتی پاریسی خسته‌ دوای خۆی و ڕیاڵ به‌هێزه‌وه‌ گه‌ڕایه‌وه‌

ئه‌مشه‌و چوارشه‌ممه‌، شه‌ش ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌ڕی پێنجه‌می قۆناغی کۆمه‌ڵه‌کانی خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌کانی ئه‌وروپا ئه‌نجامدران، یانه‌کانی مانچسته‌ر سیتی و ڕیاڵ…
Total
0
Share