ڕیاڵ مەدرید بۆندی ڕۆدریگۆی درێژکردەوە

ئیدارەى ڕیاڵ مەدرید بۆندی یەکێکی تر لە ئەستێرە لاوەکانی درێژ کردەوە کە ئەویش ڕۆدریگۆی بەرازیلییە.

بە پێی گرێبەستە نوێیەکە، ڕۆدریگۆ تا ساڵی 2028 یاریزانی ڕیاڵ مەدرید دەبێت.

ڕۆدریگۆ ماوەى پێنج ساڵە لە ڕیزەکانی ڕیاڵ مەدرید یاریی دەکات و لە 179 یاریدا 39 گۆڵی تۆمارکردووە و هەشت ناسناویشی لەگەڵ ڕیاڵ بردۆتەوە.

ئیدارەى ڕیاڵ مەدرید کارەکانی بۆ نوێکردنەوەى بۆندی ئەستێرە لاوەکان دەستپێکردوە و دواى ڕۆدریگۆ و ڤینیسیۆسیش نۆریەى کامافینگا و ڤالڤێردی دێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) لوتکه‌ی پریمه‌رلیگ به‌ یه‌کسانبوونی پاڵه‌وان و هاوشانه‌که‌ی کۆتاییهات

ئه‌مشه‌و له‌ میانی ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌کانی هه‌فته‌ی هه‌شتی خولی نایابی ئینگلیزی، یانه‌ی مانچسته‌ر سیتی له‌ یاریگای ئیتیحاد میوانداری لیڤه‌رپوڵی پاڵه‌وانی…
Total
0
Share