هەپەگە بۆ ئێستا: پارتی خۆی مین بۆ پێشمەرگە دادەنێت

وتەبێژی هەپەگە ڕەتیدەكاتەوە گەریلا مین بۆ پێشمەرگە دابنێت و دەڵێت، ڕووداوەكانی دوێنێ و پێشتریش، كە پارتی پەكەكە بەدانانی تۆمەتباردەكات، دوورن لەڕاستییەوە و “بۆ گێرەشێوێنییە و خۆیان دایانناوە”.

زاگرۆس هیوا، وتەبێژی هێزەكانی پاراستنی گەل – هەپەگە بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، “دوێنێ و پێشتریش چەند بەرپرسێكی پارتی و میدیاكانی ئەو حزبە باسیان لەوەكرد، كە پەكەكە لەسەر ڕێگاكان مینی بۆ پێشمەرگە داناوە، ئەوانە دوورن لەڕاستییەوە و بەهیچ شێوەیەك گەریلا مین لە دژی پێشمەرگە دانانێت”.

وتەبێژەكەی هەپەگە وتیشی، “بڵاوكردنەوە و دانانی ئەو مینانە بۆ گێرەشێوێنییە، پارتی خۆی دایناوە تا پەكەكەی پێ تۆمەتباربكات”، جەختی لەوەشكردەوە، “پەكەكە ئەگەر مین دابنێت، بۆ توركیا و داگیركەرانی خاكی كوردستانی دادەنێت، نەك پێشمەرگە”.

قسەكانی زاگرۆس هیوا دوای ئەوە دێت، دوێنێ سەربەست لەزگین بریكاری وەزارەتی پێشمەرگە (لەسەر پشكی پارتی پۆستەكەی وەرگرتووە) ڕایگەیاندبوو، لە سنووری قەزای ئامێدی مینێك بە ئۆتۆمبێلی پێشمەرگەدا تەقیوەتەوە و بەهۆیەوە پێشمەرگەیەك بەسووكی برینداربووە، لەزگین پەكەكەی بە دانانی مینە چێندراوەكە تۆماتباركرد.

پێشتریش ڕووداوی هاوشێوە ڕوویداوە و فەرماندەكانی پارتی بەهەمانشێوە پەكەكەیان تۆمەتبار كردووە.

بابەتی پێشتر

ئەفغانستان.. چی لەبارەی ئەو ڕێككەوتنەوە دەزانیت كە بووە هۆی گەڕانەوەی تاڵیبان؟

بابەتی دواتر

خۆپیشاندانێكی دیكە لە ئەفغانستان قوربانیی لێكەوتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تونێلی دەربەندیخان پاککرایەوە

چەند تیمێک بۆ پاککردنەوە و شۆردنی تونێلی دەربەندیخان راسپێردران. قائیمقامیەتی قەزای دەربەندیخان لە راگەیەندراوێکدا بڵاوکردەوە، “لە پاش داخستنی…
Total
0
Share