وتەبێژی حکومەت: هێرشی پەکەکە بۆسەر پێشمەرگە هێرشە بۆسەر خەڵکی هەرێم

وتەبێژی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند، هێرشی پەکەکە بۆسەر پێشمەرگە ئیدانە دەکەن و ئەو هێرشەش بۆسەر خەڵکی هەرێمی کوردستان ئەنجامدراوە.

جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێم لە ڕاگەیەندراوێکدا دەڵێت، ” حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەم ھێرشەی پەکەکە بە توندی شەرمەزار دەکات و چیتر خەڵک و هەرێمی کوردستان رێگە نادەن ببنە قوربانی سیاسەتی هەڵەیان و ببنە ھۆکاری زیانگەیاندنی گیانی و ماددی بە ھەرێمەکەمان”.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، ” لە کاتێکدا ھێرشکردنە سەر هێزی پێشمەرگە بە ھێرشکردنە سەر تەواوی خەڵکی کوردستان دەزانین، هێزی پێشمەرگەی کوردستان بەردەوامە لە پاراستنی هاووڵاتیان و بست بە بستی خاکی هەرێمی کوردستان، و بە ئەرکی خۆی دەزانێت بەرگری لێبکات”.

جوتیار عادل وتوشیەتی، ” پرسەو سەرەخۆشی خۆشمان ئاراستەی خانەوادەی ئەو شەھیدانە دەکەین و خوازیارین لە یەزدانی دلۆڤان بە بەهەشتی بەرینیان شاد بکات و هیوای زوو چاکبوونەوەش بۆ بریندارەکان دەخوازین”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

خواردنگەیەك لە دهۆك داخرا كە چۆلەكەی مرداربوو لەناو مەنجەڵی شۆرباكەیدا دۆزرابووەوە

لە خواردنگەیەكی شاری دهۆك چۆلەكەی مرداربوو لەناو مەنجەڵی قەلیەدا دۆزرایەوە و لیژنەكانی قائیمقامیەت خواردنگەكەیان داخست. بەپێی راگەیەندراوێكی قائیمقامیەتی…
Total
0
Share