خۆپیشاندانێكی دیكە لە ئەفغانستان قوربانیی لێكەوتەوە

بڵاوەكردنی چەكدارانی تاڵیبان لە شەقامەكاندا فۆتۆ: AP

بەهۆی تەقەی چەكدارانی تاڵیبان و پاڵنان و پاڵەپەستۆ، لە شارێكی ڕۆژهەڵاتی ئەفغانستان قوربانی كەوتەوە.

ئاژانسی ڕۆیتەرز لەسەر زاری شایەتحاڵانەوە بڵاویكردەوە، بەهۆی ڕووداوەكەوە چەند كەسێك گیانیان لەدەستداوە، بەبێ ئەوەی ڕوونیبكاتەوە قوربانییەكان بەهۆی تەقەكردنەكانەوە بووە، یان پاڵنان و بەسەریەكداكەوتن.

ئەمڕۆ ژمارەیەك لە دانیشتووانی شاری ئەسەدئاباد، سەنتەری ویلایەتی كەنز لە ڕۆژهەڵاتی ئەفغانستان بە بەرزكردنەوەی ئاڵای نیشتیمانیی وڵاتەكەیانەوە ڕێپێوانێكیان بەبۆنەی ڕۆژی سەربەخۆیی ئەنجامدا، هاوشێوەی هەمان ڕێپێوان كە دوێنێ لە ویلایەتەكانی نه‌نگه‌رهار و خواست بەڕێوەچوو.

لە ڕێپێوانەكەدا پشێوی دروستبووە و چەكدارانی تاڵیبان تەقەیان كردووە.

دوێنێش میدیاكان بڵاویانكردەوە سێ كەس كوژران و لانیكەم 12ی دیكە برینداربوون بەهۆی تەقەكردنی چەكدارانی تاڵیبان لەو ڕێپێوانەی لە سەنتەری نه‌نگه‌رهار-ی شاری جەلال ئاباد ئەنجامدرا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سعودیە پۆشینی جلوبەرگی نەتەوەیی دەکات بە مەرج لە دامەزراوە حکومییەکاندا

پادشای سعودیە رەزامەندی دەربڕی لەسەر پابەندکردنی کارمەندانی دەزگاکانی حکومەتی وڵاتەکەی بە لەبەرکردنی جلی نەتەوەیی لە شوێنی کارەکانیاندا. سەلمانی…
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی ئاسایش دەربارەی دۆخی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست كۆدەبێتەوە

نەتەوە یەكگرتووەكان رایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی كۆدەبێتەوە بۆ تاوتوێكردنی دۆخی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست. لەكاتێكی پێشتردا ئیسرائیل داوای لە…
Total
0
Share