کەشناسی کۆی بڕی بارانبارینی ئەمساڵی بڵاوکردەوە

بارانبارینی پایز لە سلێمانی

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان کۆی گشتیی بڕی بارانبارینی ئەمساڵ و بڕی بارانی 24 کاتژمێری رابردووی بڵاوکردەوە، تا ئێستا زۆرترین بڕی باران لە سنووری پارێزگای سلێمانی باریوە.

ئەو بڕی بارانبارینەی کەشناسیی هەرێم بڵاویکردووەتەوە دەریدەخات، لە 24 کاتژمێری رابردوودا لە چەمانکێ باریوە لە سنووری پارێزگای دهۆک کە 53 ملیمەتر بووە، کەمترینیش لە سنووری خانەقین باریوە.

هەروەها کۆی گشتیی بڕی بارانبارین لە ماوەی ئەمساڵدا بەپێی ئاماری کەشناسی، زۆرترین رێژەی باران لە ناحیەی بەرزنجەی سەربە پارێزگای سلێمانی باریوە و بڕەکەی 1047 ملیمەترە.

بابەتی پێشتر

بابل.. منداڵێک بە دوو ددانی شیرییەوە لەدایکبوو

بابەتی دواتر

وێنە.. 20 شوێنی گەشتیاری لە ئامێدی بەهۆی بارانبارینەوە ژێر ئاو کەوتوون

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share