شەنگال.. بۆردومانەكەی توركیا هەشت شەهید و چوار برینداری لێكەوتووەتەوە

خۆبەڕێوەبەریی شەنگال ئاماری قوربانییانی بۆردومانەكەی دوێنێی توركیای بڵاوكردەوە، 12 كەس بوونەتە قوربانی.

ئەنجومەنی خۆبەڕێوەبەریی شەنگال لە ڕاگەیەندراوێكدا هێرشەكەی توركیای بە “وەحشییگەرانە” وەسفكردووە، دەڵێت، “لە دوێنێوە هەوڵ دەدەین ناسنامەی شەهید و بریندارەکان ئاشکرا بکەین و ڕایبگەیەنن، بەڵام بەهۆی بۆردوومانەوە، دەستنیشانکردنی تەرم و ئاشکراکردنی ناسنامەکانیان، درەنگ کەوت”.

خۆبەڕێوەبەریی شەنگال ئاشكرایكردووە، لە ئەنجامی هێرشەكەی دوێنێ بۆسەر نەخۆشخانەی گوندی سکێنێ، هەشت کەس شەهید و چواری دیکەش برینداربوون، “لەو هەشت کەسەی شەهیدبوون، چواریان شەڕڤانی یەبەشە-ن، کە لەنەخۆشخانەکە تیمار دەکران، هەروەها سێ لە شەهیدەکان، کارمەندی تەندروستی بوون، کە خزمەتی کۆمەڵگای ئێزدییان دەکرد، شەهیدەکەی دیکەش خەڵکی شاری شرناخی باکووری کوردستانە و لە فەرمانی ٢٠١٤-دا، کاتێک بانگەوازیی سەفەربەربوون کرا، بۆ ئەوەی بریندارەکانی کۆمەڵگای ئێزدیی دەرمان بکات، وەکو پزیشک هاتبوو بۆ شەنگال و لەو کاتەوە خزمەتی تەندروستیی پێشکەش بە خەڵکی شەنگال دەکرد”.

ئەنجومەنەكە لەبارەی بریندارەكانیشەوە، كە چوار كەسن، دەڵێت، سەرجەمیان کارمەندی تەندروستیی بوون.

بابەتی پێشتر

کۆمپانیاکانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لەبارەی هەژماری ئەندامانی تاڵیبانەوە بڕیاریاندا

بابەتی دواتر

چه‌كدارانى تاڵیبان ته‌قه‌ له‌ خۆپیشانده‌ران ده‌كه‌ن و كوژراو و بریندار هه‌ن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share