وتەبێژی یەكەی 70: لەبارەی كێشەی تەقەكردنەكە ملكەچی بڕیاری دادگا دەبین

دۆسیەی ڕووداوەكەی شەوی ڕابردووی سلێمانی لە بەردەم دادگادایە و وتەبێژی هێزەكانی 70ش دەڵێت، “دادگا هەر بڕیارێك بدات ئێمە ملكەچین و وەك خۆی پەیڕەوی دەكەین”.

ئەحمەد لەتیف، وتەبێژی یەكەی 70ی هێزی پێشمەرگە بە تۆڕی میدیایی ئێستای وت، دوای لێكتێنەگەیشتنەكەی شەوی ڕابردوو لە سلێمانی كە بەداخەوە بووە هۆی برینداربوونی 12 كەس، كێشەكە لەئێستادا لە دەست دادگادایە و پۆلیس بەدواداچوون لەسەر سەرچاوەی ڕووداوەكە دەكات و دادگاش حوكم و بڕیاری خۆی دەدات.

وتیشی، “دادگا هەر بڕیارێك بدات ئێمە ملكەچین و وەك خۆی پەیڕەوی دەكەین”.

دەربارەی دەنگۆی چارەسەركردنی كێشەكە لە دەرەوەی دادگا ئەحمەد لەتیف ئەوەی خستەڕوو، چارەسەرەكە تەنها ئەوەیە كە گرژی نەماوە و هەردوولا چ هێزە ئەمنییەكانی ناوشار، چ لیواكەی كۆماندۆ بەڵێنیانداوە ملكەچبن بۆ هەر بڕیارێك كە دادگا بیدات.

دوپاتیشیكردەوە، “هیچ شتێك لە دەرەوەی دادگا چارەسەر ناكرێت”.

وتەبێژی یەكەی 70 ئاشكراشیكرد، بریندارانی هێزەكانی ئاسایش سكاڵایان تۆماركردووە.

درەنگانی شەوی ڕابردوو لەنێوان هێزەكانی ئاسایش و هێزێكی لیوای كۆماندۆی سەر بە هێزەكانی پێشمەرگە گرژی و شەڕەتەقە ڕوویدا و بەهۆیەوە 12 كەس برینداربوون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لیژنەی باڵای دامەزراندنی پارێزگای هەڵەبجە: پڕۆسەی ناوتۆمارکردنی ئەلکترۆنی بۆ دامەزراندنی 250 کەس بە سەرکەوتوویی کۆتاییهات

​لیژنەی باڵای دامەزراندنی پارێزگای هەڵەبجە ڕایگەیاند، پڕۆسەی ناوتۆمارکردنی ئەلکترۆنی بۆ دامەزراندنی 250 کەس لەسەر میلاکی فەرمانگەکانی پارێزگاکەیان، ئەمڕۆ…
زیاتر ببینە

نێچیرڤان بارزانی: عێراق چیدیكە بەرگەی ئەم هەموو ‏قەیرانە سەخت و بارگرژییانە ‌ناگرێت

سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەبارەی دۆخی سیاسیی عێراق و پەكخستنی دەسەڵاتی دادوەری پەیامێكی بڵاوكردەوە و ڕایگەیاند، “‏پەكخستنی دامەزراوەی دادوەریی…
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: کۆمەڵێک رێوشوێنمان گرتووەتەبەر بۆ کەمکردنەوەی رۆتین لە فەرمانگەکان

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران رایگەیاند، رەزامەندیی هاوڵاتییان لە ئەدای فەرمانگە و بەڕێوەبەرایەتییەکان لە چۆنییەتی راپەڕاندنی کاروبارەکان گرنگترین…
Total
0
Share