كازمی سەردانی گوندی كۆجۆی كرد

مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق

لەمیانەی سەردانەكەیدا بۆ پارێزگای موسڵ، مستەفا كازمی سەردانی گوندی كۆجۆی ئێزدییەكانیشی كرد و لە وتەیەكدا ڕایگەیاند، كارەساتی ئێزدییەكان پێویستە دووبارە نەبێتەوە.

مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ گەیشتە قەزای شەنگال، دوای ئەوەی ئەمڕۆ بە سەردانێك گەیشتە موسڵ.

بەپێی بەیاننامەیەكی نوسینگەكەی، كازمی سەردانی گوندی كۆجۆ-ی نزیك لە قەزای شەنگالی كرد، كە پێشتر قێزەونترین تاوانەكانی داعشی دژ بە ئێزدییەكان تیادا ئەنجامدرا.

لە وتەیەكیشدا ڕوو لە دانیشتووانی گوندەكە وتی، “ئەمڕۆ لەنێوانتانداین بۆ یادكردنەوەی تاوانەكانی داعش و ئەو ئازارەی دروستیكرد، بەڵام ئەو ئازارانە بەهێزمان دەكات لە ڕوبەڕوبوونەوەی تیرۆر، وەك چۆن پەیوەندیی خوێن لەنێوان سەرجەم عێراقییەكاندا بەهێزدەكات”.

سەرۆك وەزیران دوپاتیشیكردەوە، “كارەساتی ئێزدییەكان پێویستە دووبارە نەبێتەوە، دەوڵەت بەرگری لە ڕۆڵەكانی دەكات، هەروەها لە تایبەتمەندیی ئێزدییەكان وەك هاوڵاتییەكی عێراقی، خوێنی عێراقی هیچكات هەرزان نابێت”.

بەیانی ئەمڕۆ مستەفا كازمی بە سەرۆكایەتی وەفدێكی حكومی گەیشتە پارێزگای موسڵ و زنجیرەیەك دیدار و بەسەركردنەوەی ئەنجامدا.

كۆجۆ
گوندی كۆجۆ دەكەوێتە باكووری قەزای شەنگال بە دووری 23 كیلۆمەتر سەر بە شارۆچكەی قەیرەوان-ە كە دەكەوێتە ڕۆژئاوای پارێزگای موسڵ.

گوندەكە، كە زیاتر لە 80%ی دانیشتوانەكەی كوردی ئێزدی-ن، هاوشێوەی ناوچەكانی دیكەی ئیزدییەكان لە ساڵی‌ 2014ـەوە كەوتە ژێردەستی تیرۆرستانی داعش و دوای ساڵێك لەلایەن حەشدی شەعبییەوە كۆنترۆڵكرایەوە.

دیارترین قوربانییانی هێرش و پەلاماری سەر گوندەكە نادیە موراد-ە، كە لە تەمەنی 21 ساڵیدا لەگەڵ سەدان كچ و ژنی تردا ڕفێنرا، سێ مانگ لایان مایەوە. دواتر بە هاوكاری خێزانێكی عێراقی بەرامبەر بە بڕێك پارە ڕزگاركرا، پاشان لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی باسی هەموو ئەو كارەساتانەی كرد كە بەسەر ئێزدییەكاندا هاتووە.

بابەتی پێشتر

پەرلەمانتارێك هۆشداری دەدات: ئاو دەبێتە گەورەترین گرفت لە ھەرێمی کوردستان

بابەتی دواتر

گەرمیان.. لە ڕووداوێكدا ژنێك گیانیلەدەستدا و هاوسەرەكەی بەسەختی برینداربوو

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاگر لە بەنزینخانەیەك كەوتەوە

لەسەر رێگای سلێمانی-عەربەت لە بەنزینخانەیەك كەوتەوە و تیمەكانی بەرگریی شارستانیی سلێمانی ئاگرەكەیان كۆنترۆڵكرد. ئارام عەلی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی…
Total
0
Share