گەرمیان.. لە ڕووداوێكدا ژنێك گیانیلەدەستدا و هاوسەرەكەی بەسەختی برینداربوو

دیمەنێك لە ڕووداوەكە فۆتۆ: هاتوچۆی گەرمیان

ڕووداوێكی هاتوچۆ لە گەرمیان لەنێوان ئۆتۆمبێلێكی بچوك و بارهەڵگرێكدا ڕوویدا و پۆلیسی ناوچەكە دەڵێت، بەهۆیەوە ژنێك گیانیلەدەستداوە و هاوسەرەكەشی برینداربووە.

عەلی جەمال قدوری، بەرپرسی ڕاگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان ڕایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ لەسەر ڕێگای گوندی گاکوڵ-صاڵح ئاغا ڕووداوێکی پێکدادان لەنێوان دوو ئۆتۆمبێل لەجۆرەکانی (جێب و ترێلە)دا ڕوویدا.

لە ئەنجامی ڕووداوەكەدا ژنێك بەناوی (شنۆ لوقمان فەرەج) لەدایکبووی 1998 دانیشتووی کەلار کە سەرنشینی جێبەکە بوو گیانیلەدەستدا و شۆفێرەکەشی کە هاوسەری قوربانییەكەیە بە سەختی برینداربوو.

عەلی جەمال ئەوەشی خستەڕوو، بریندارەكە دوای گەیاندنی بە بەشی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار و چارەسەری پێویست بەهۆی سەختی برینەکەیەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی کرا، شۆفێر بارهەڵگرەكەش بە بڕیاری دادوەر و بەپێی مادەی 24ی هاتووچۆ بەندکرا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهۆی چاکسازی لە تۆڕەکانی کارەبا بۆ ماوەی ڕۆژێک بەشێک لە سلێمانی و دەوروبەری بێئاو دەبن

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی ڕایگەیاند، بەهۆی چاکسازی لە تۆڕەکانی کارەبا لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانییەوە، بەشێک لە گەڕەکەکانی شاری…
زیاتر ببینە

لیژنەی پاڵپشتیی رۆژنامەنووسان ئیدانەی دەستگیركردنی پەیامنێرەكەی تۆڕی میدیایی ئێستا لە هەولێر دەكات

لیژنەی پاڵپشتیی رۆژنامەنووسان بە توندی ئیدانەی رێوشوێنی سەركوتكارانە و ئەو پێشێلكارییانە دەكات كە دژ بە ئازادیی رۆژنامەوانی و…
زیاتر ببینە

ئەندامێکی ئەنجومەن: ئەگەر هەرێم و بەغداد ڕێکنەکەون سلێمانی ڕاستەوخۆ مامەڵە لەگەڵ ناوەند دەکات

قەیرانی دارایی لە هەرێمی کوردستان و دابەشنەکردنی موچە لەکاتی خۆیدا، پاڵنەرێکی پارێزگای سلێمانی، چالاکوانان و ڕێکخراوەکانی پارێزگاکەن کە…
Total
0
Share