فەرماندە هەڵهاتووە كوردەكە دەستگیركرا

دوای ئەوەی پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ فەرماندەیەكی سەربازی لەدوای دادگاییكردنی لە بەغداد هەڵهات، لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە دەستگیركرایەوە.

سەرچاوەیەكی ئەمنیی عێراق ڕایگەیاند، فەریق ڕوكن ئەنوەر حەمەئەمین، فەرماندەی پێشووی هێزی ئاسمانیی عێراق كە ئەمڕۆ لەدەست مەفرەزەیەكی پۆلیس هەڵهات لەكاتی هەوڵی گواستنەوەی لە دادگاوە بۆ بەندینخانە، دەستگیركرایەوە.

بەپێی سەرچاوەكە، هێزە ئەمنییەكان دەوروبەری گەڕەكی عەدل-یان گەمارۆدا كە ئەفسەرەكە له‌و گه‌ڕه‌كه‌دا خۆی حەشاردابوو، سه‌رئه‌نجام ناچاركرا خۆی ڕادەستبكات.

دواتر هێزێكی پۆلیسی ساڵحییە تۆمەتباریان بۆ بنكەكە گواستەوە.

ئەمڕۆ دانیشتنی دادگایی فەریق ڕوكن ئەنوەر حەمەئەمین لە دادگای تاوانی كەرخ لە بەغداد بەڕێوەچووە.

لە دانیشتنەكەدا سزای دوو ساڵ زیندانی ڕوبەڕووی ئەفسەرە باڵاكە كرا، دوای دادگا بانگهێشتی مەفرەزەیەكی پۆلیسی ساڵحییە كراوە و تۆمەتبار براوەتە دەرەوەی دادگا، بەڵام تۆمەتبار بە هێزەكەی پۆلیسی وتووە كە پێویستی و جلوبەرگەكانی لەناو ئۆتۆمبێلەكەیدایە و دەیەوێت لەگەڵ خۆی بیهێنێت.

لەكاتی سەركەوتنی بۆ ناو ئۆتۆمبێلەكە لەگەڵ ئەفسەرێكی پۆلیسی ساڵحییە، دەمانچەی لەسەر سەری ئەفسەرەكە داناوە و بەرەو گەڕەكی عەدل هەڵهاتوون، بەپێی گێڕانەوەی میدیاكان.

هەر بەپێی سەرچاوەكان لەو گەڕەكە ڕێگری لە ئۆتۆمبێلەكە كراوە، بەڵام پێشتر تۆمەتبار بەرەو شوێنێكی نادیار هەڵاتووە و شۆفێری ئۆتۆمبێلەكە كە برازای تۆمەتبارە، دەستگیركراوە و لە ناو ئۆتۆمبێلەكەدا دەست بەسەر چەكێكی جۆری ئێم فۆڕ و دەمانچەیەكدا گیراوە.

فەریقی یەكەم ئەنوەر حەمەئەمین لەماوەی ساڵانی 2008 تا 2018 فەرماندەی هێزی ئاسمانیی عێراق بووە، خەڵكی كەركوكە و دەرچووی كۆلێژی سەربازی ساڵی 1978ــە بە پلەی ملازم.

بابەتی پێشتر

ئەفسەرێكی باڵای كورد لەكاتی دادگاییكردنیدا لە بەغداد هەڵات

بابەتی دواتر

ته‌نها "پێنج شێر" نه‌كه‌وتووه‌ته‌ ده‌ست تاڵیبان

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قائیمقامیەتی سلێمانی: دایکان و باوکان بە مۆبایلەکانیان دەتوانن ئاگاداری چۆنێتیی گواستنەوەی خوێندکاران بن

قائیمقامیەتی سلێمانی بڵاویکردەوە، لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان کۆبووەتەوە و باسیان لە وردەکاری چارەسەرکردنی کێشەکانی گواستنەوەی خوێندکاران کردووە و پێشنیارکراوە…
Total
0
Share