خستنەخوارەوەی فڕۆكەی بێفڕۆكەوان لە نەجەف ڕەتدەكرێتەوە

وێنەی فڕۆكەكە بەپێی دەنگۆكان

پۆلیسی نەجەف خستنەخوارەوەی فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوان لە پارێزگاكە ڕەتدەكاتەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای نەجەف لە ڕاگەیەندراوێكدا ئەو هەواڵانەی ڕەتكردەوە كە باس لە خستەخوارەوەی فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوان دەكەن لە پارێزگاكە.

وتیشی، “ئەو جۆرە هەواڵانە دوورن لە ڕاستییەوە”.

شەوی ڕابردوو لە سۆشیال میدیا و بەشێك لە میدیا عێراقییەكان هەواڵی هێرش بۆسەر ماڵی موقتەدا سەدر سەرۆكی ڕەوتی سەدر لە حەنانە-ی نەجەف بە فڕۆكەی بێفڕۆكەوان بڵاوكرایەوە.

میدیاكان وێنەیەكیشیان بڵاوكردەوە گوایە فڕۆكەكەیە پاش خستنەخوارەوەی.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان: بە سەرکەوتووانە ئامێرەکانی دەنگدانی ئەلیکترۆنی تاقیکرانەوە

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان سەرکەوتنی قۆناغی دەنگدانی ئەزموونی راگەیاند و جەختیکردەوە، هیچ کێشەیەک لە ئامێرەکانی دەنگدانی ئەلیکترۆنیدا نییە.…
Total
0
Share