قائیمقامیەتی سلێمانی: دایکان و باوکان بە مۆبایلەکانیان دەتوانن ئاگاداری چۆنێتیی گواستنەوەی خوێندکاران بن

قائیمقامیەتی سلێمانی بڵاویکردەوە، لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان کۆبووەتەوە و باسیان لە وردەکاری چارەسەرکردنی کێشەکانی گواستنەوەی خوێندکاران کردووە و پێشنیارکراوە لە رێگەی ئەپڵیکەیشنێکەوە لەناو موبایلدا دایکان و باوکان و ئیدارەی خوێندنگاکان ئاگاداری کات و چۆنێتی گواستنەوەی خوێندکارەکان بن.

قائیمقامیەت دەڵێت، “کۆبوونەوەکە لە نێوان قائیمقام و بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردە و بەڕێوەبەری پەروەردەکانی رۆژهەڵات و رۆژئاوا و بەڕێوەبەری گواستنەوە و چاودێری بازرگانی و نوێنەری ئاسایش و هاتوچۆ و لیژنە هاوبەشەکان بەڕێوەچوو و لە کۆبوونەوەکەدا وردەکاری گواستنەوەی خوێندکاران لە ماڵەوە بۆ ناوەندەکانی خوێندن و بەپێچەوانەوە باسکران”.

ئاماژە بەوەشکراوە، لە بەشێکی کۆبونەوەکەدا باس لەچۆنێتیی بەکارهێنانی تەکنەلۆژیا کرا بۆ ئاسانکاری پرۆسەکە و پێشنیارکرا لە رێگەی ئەپڵیکەیشنێکەوە لەناو مۆبایلدا دایکان و باوکان و ئیدارەی خوێندنگاکان ئاگاداری کات و چۆنێتی گواستنەوەی خوێندکارەکان بن، بۆ ئەوەی مامۆستایان و دایکان و باوکان دڵنیابنەوە لە سەلامەتیی گواستنەوەی خوێندکارەکان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی پەروەردە ئەنجامی تاقیكردنەوەكانی خولی دووەمی پۆلی 9ی بنەڕەتی بڵاوكردەوە

وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی کوردستان ئەنجامی خولی دووەمی تاقیکردنەوەکانی پۆلی 9ی بنەڕەتی بڵاوکردەوە. لە ڕاگەیەندراوێكدا وەزارەتی پەروەردە ئاگاداری…
Total
0
Share