تۆتنهام دووچاری قەیرانی وەرزشی بووە

یانەی تۆتنهام هۆتسپێرزی ئینگلیزی لە میرکاتۆی هاوینی 2021 دووچاری قەیرانی وەرزشی بووە.

ماڵپەڕی “90 min” ئاشکرایکردووە، لەئێستادا بەڕێوەبەرانی تۆتنهام لە دوو جەمسەرەوە سەرقاڵی دانوستاندنن، لەلایەک بۆ ڕێگریکردن لە فرۆشتنی هاری کەین، لەلایەکی دیکە بۆ دابینکردنی بەرگریکارێک.

یانەی مانچستەر سیتی هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی هاری کەین چڕکردووەتەوە، دانیێل لیڤی سەرۆکی “سپێرز” و هاوکارانی کەوتوونەتە بەر فشارێکی قورس، ناچارن لەماوەیەکی کورتدا (تاوەکو 15 ڕۆژی دیکە) لەو بارەیەوە بڕیاربدەن.

لەسەر ئاستی کڕین، هەوڵەکانیان بۆ گواستنەوەی جول کوندی (ئیشبیلیە)، پاو تۆرێس (ڤیاریاڵ)، بەرگریکارانی لالیگا شکستیانهێناوە، یەکەمیان بەهۆکاری نوێکردنەوەی بۆندەکەی، دووەمیشیان سوورە لەسەر یاریکردن بۆ یانەیەکی بەشدار لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا.

هەموو ئەمانە لەکاتێکدا ڕوودەدەن، نونو سانتۆی ڕاهێنەری نوێ پێویستی بە چەسپاندنی پلانەکانیەتی و بارودۆخی یانەکە ڕێگەی پێنەداوە ئامادەکاریی گونجاو بۆ وەرزی نوێ بکات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) ئینته‌ر میلان گه‌یشته‌ (16) و به‌رشلۆنه‌ی ڕه‌وانه‌ی “یوروپالیگ” کرد

ئه‌مشه‌و چوارشه‌ممه‌، گه‌ڕی پێنجه‌می قۆناغی کۆمه‌ڵه‌کانی چامپیۆنزلیگ بۆ وه‌رزی 2022/2023 به‌رده‌وامی هه‌بوو، ئینته‌ر میلان هاوشانی بایرن میونشن سه‌رکه‌وتنی…
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) هالاند دووه‌م هاتریکی تۆمارکرد و ئارسیناڵ‌ لووتکه‌ به‌رنادات

ئه‌مشه‌و چوارشه‌ممه‌، یارییه‌کانی هه‌فته‌ی پێنجه‌می خولی نایابی ئینگلیزی ئه‌نجامدران، یانه‌کانی ئارسیناڵ و مانچسته‌ر سیتی له‌  یاریگای خۆیاندا بردنه‌وه‌یان…
Total
0
Share