بەرشلۆنە کەی دەبێتە پاڵەوانی خولی ئیسپانیا؟

یانەی بەرشلۆنە دوای بردنەوەی کلاسیکۆ، لە توانایدا دەبێت سێ هەفتە بەر لە کۆتاییهاتنی “لالیگا” ناسناوەکە مسۆگەربکات.

بەپێی زانیارییەکانی “تریبونا”، ئەگەر هەردوو یانەی بەرشەلۆنە و ڕیاڵ مەدرید سەرجەم یارییەکانی داهاتوویان لە خولی ئیسپانیا ببەنەوە، ئەوا کەتەلۆنییەکان لە (21)ی ئایار (مانگی پێنج) بە فەرمی ناسناوی “لالیگا” بەدەستدەهێنن، دوایین یاریشیان لە یاریگای خۆیان بەرامبەر ڕیال سۆسیداد دەبێت.

بەو ئەنجامەوە بەر لە سێ یاریی کۆتایی خولی ئیسپانیا، بارسا بە جیاوازی (12) خاڵ لە دەبێتە پاڵەوان و بابەتی کێبڕکێکردنی لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید کۆتاییدێت.

ئەگەر بارسا و ڕیاڵ مەدرید لە خاڵەکاندا یەکسانبن، تیپەکەی کارلۆ ئەنچیلۆتی پێشەنگی دەگرێت، بەوپێیەی ئەنجامەکانی کلاسیکۆی “لالیگا” لە بەرژەوەندییانە (ریاڵ مەدرید لە کلاسیکۆی یەکەم 3-1 براوەبووە، بارسا کلاسیکۆی دووەمی2-1 بردووەتەوە).

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) ئه‌تله‌تیکۆ به‌ 45 خوله‌ک کۆتایی به‌ بارسا هێنا

یانه‌ی ئه‌تله‌تیکۆ مه‌درید له‌ چێوه‌ی یارییه‌کانی هه‌فته‌ی هه‌شته‌می لالیگا، بردنه‌وه‌یه‌کی گرنگی به‌رامبه‌ر به‌رشلۆنه‌ تۆمارکرد. ئه‌مشه‌و شه‌ممه‌، یانه‌ی ئه‌تله‌تیکۆ…
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) کلاسیکۆی ئیتاڵیا بە بردنەوەی یوڤانتۆس لە ئینتەر میلان کۆتاییهات

ئه‌مشه‌و یەکشه‌ممه‌، یارییەکانی هه‌فته‌ی (27)ی خولی پله‌ یه‌کی ئیتاڵیا بەردەوامییان هەبوو، یانه‌ی یوڤانتۆس بردنه‌وه‌یه‌کی گرنگی به‌رامبه‌ر ئینتەر میلان…
Total
0
Share