(ڤیدیۆ) بەرشلۆنە، سۆسیدادی تێپەڕاند و یاری کۆتایی جامی سوپەری ئیسپانیا دەکات

بەرشلۆنە بە بردنەوەی لە سۆسیداد بلیتی یاری کۆتایی جامی سوپەری ئیسپانیای بڕی

یانەی بەرشلۆنە ڕوبەڕوبوونەوەی قۆناغی نیوەی کۆتایی جامی سوپەری ئیسپانیای بەرانبەر ڕیاڵ سۆسیداد ئەنجامدا و بردنەوەی تۆمارکرد.

ئەمشەو، چوارشەممە ڕوبەڕوبوونەوەی یەکەمی قۆناغی نیوەی کۆتایی جامی سوپەری ئیسپانیا لە نێوان یانەکانی بەرشلۆنە و ڕیاڵ سۆسیداد ئەنجامدرا، یانە زەبەلاحەکەی کەتەلۆنیە بە لێدانی یەکلاکەرەوە (پەناڵتی) بردنەوەی تۆمارکرد.

تایمی یەکەم یانەی بەرشلۆنە کۆنتڕۆڵی یاریگای کرد و لە خولەکی 39 گۆڵی پێشەنگی تۆمارکرد، گۆڵەکەش لەلایەن فرینکی دی یۆنگی هۆڵەندییەوە تۆمارکرا، ئەو تایمەش بە ئەنجامی گۆڵێکی بێوەڵام کۆتاییهات.

لە تایمی دووەمدا سیناریۆکان پێچەوانەبوونەوە، لە خولەکی 51 میکێل ئۆیارزابال بە لێدانی سزا گۆڵی یەکسانکەرەوەی ئەنجامەکەی تۆمارکرد و یارییەکە بە یەکسانبوون (1-1) کۆتاییهات.

https://streamable.com/78nvm4

بە ناچارییەوە پەنا بۆ کاتی زیادکراوبرا، لە کاتە زیادکراوەکانیشدا هیچ یەکێک لە دوو جەمسەری سوپەر سەرکەوتوو نەبوون لە تۆماری گۆڵ و لێدانی پەناڵتی یەکلاکەرەوە بوو.

بە لێدانی پەناڵتی یەکلاکەرەوە و بە ئەنجامی (3-2) بردنەوەیەکی زەحمەتیان تۆمارکرد و گەیشتنیان بە یاری کۆتایی مسۆگەرکرد، لە یاری کۆتاییشدا بەرانبەر براوەی یاری نێوان ڕیاڵ مەدرید و ئەتلەتیک بلباو یاریدەکەن.

https://www.youtube.com/watch?v=857L_x7McVg

بابەتی پێشتر

هوڵشتاین کیل2 (6-5) 2 بایرن میونشن

بابەتی دواتر

"ملیۆنان عێراقی بە دەست نەبوونی خۆراكەوە دەناڵێنن".. هۆشداری دەدرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بۆچی پیکێ توڕه‌یه‌؟ چاڤی پشتگوێی خستووه‌ و لاپۆرتا مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ناکات

به‌رگریکاری ئه‌زموونداری یانه‌ی به‌رشلۆنه‌، جێرارد پیکێ له‌م وه‌رزه‌دا له‌لایه‌ن چاڤی هێرناندێزی ڕاهێنه‌ره‌وه‌ پشتگوێخراوه‌، ئه‌وه‌ش یاریزانه‌که‌ی دڵگران کردووه‌. به‌پێی…
زیاتر ببینە

(14) لە (26).. نهێنی هەڵبژاردەی مەغریبە

ڕاهێنەری هەڵبژاردەی مەغریب، وەلید رگراگی بە کۆکردنەوەی لەدایکبووانی مەغریب و دەرەوەی مەغریب توانیویەتی تۆپی پێی وڵاتەکەی بەرەوپێش ببات.…
Total
0
Share