وەزیری پێشمەرگە داوا لە فەرماندەكانی هێزی پێشمەرگە دەكات، زیاتر پابه‌ندبن به دیسپلینه سه‌ربازییه‌كان و به‌جێگه‌یاندنی ئه‌ركەكانیان و جه‌ختكردنه‌وه له‌سه‌ر پابەندبوون بە ده‌وامەوە.
شۆڕش ئیسماعیل وه‌زیری پێشمه‌رگه، ئەمڕۆ دووشەممە له‌گه‌ڵ فه‌رمانده و جێگرانی سه‌رجه‌م لیواكانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه كۆبووه‌وە، بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی كۆبوونەوەكەش، وەزیر جه‌ختیكردووەتەوە كه پێویستە پابه‌ندی ئه‌رك و دیسپلینه سه‌ربازییه‌كان بن و به‌زانستی سه‌ربازیی نوێ، كه هاوتا بێت له‌گه‌ڵ هه‌وڵه‌كانی هاوپه‌یمانان، پارێزگاری له‌ده‌ستكه‌وته‌كانی هه‌رێم بكه‌ن.
وه‌زیری پێشمه‌رگه بەپێویستی دانیوە فەرماندە و هێزەكانی پێشمەرگە زیاتر پابه‌ندبن به دیسپلینه سه‌ربازییه‌كان و به‌جێگه‌یاندنی ئه‌ركیان و جه‌ختكردنه‌وه له‌سه‌ر تاك به‌تاكی پێشمه‌رگه‌كان، كه باشتر پابه‌ندی ده‌وام و ئه‌ركیان بن.
وتوشیەتی، “به‌وردی كاربكه‌ن له‌سه‌ر به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی هۆشیاریی نیشتمانیی پێشمه‌رگه و میتۆده‌كانی پاراستنی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ییمان”.
له‌به‌شێكی تری وته‌كانیدا، وه‌زیری پێشمه‌رگه داوایكرد فه‌رمانده‌ی لیواكان ستراتیژییه‌تی سه‌نگه‌ره‌كانی به‌رگری دابڕێژن و به‌رده‌وام چاوكراوه و ساز و ئاماده‌بن.
هه‌ر له كۆبونه‌وه‌كه‌دا، وه‌زیری پێشمه‌رگه هۆشداریدا له‌سه‌ر مه‌ترسییه‌كانی تیرۆریستان و ڕایگه‌یاندووە، “دۆخی ئێستای ناوچه‌كه و جموجۆڵه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی تیرۆریستان ده‌خوازێت ڕیزه‌كانتان پته‌وتر بكه‌ن و كه‌موكوڕییه‌كانتان پڕبكه‌نه‌وه و هێزه‌كانتان پابه‌ندی زیاتری مه‌شق و ڕاهێنانه سه‌ربازییه‌كان بن”.