ڤیدیۆ.. تورکیا ئۆتۆمبێلێکی لە شەنگال کردە ئامانج

نیوەڕۆی ئەمڕۆ 16ی ئاب، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا ئۆتۆمبێلێکی مەدەنییان لەناو بازاڕی شەنگال کردە ئامانج و بەهۆیەوە کوژراو و بریندار هەن.

بەپێی زانیارییەکان ئەو ئۆتۆمبێلەی کراوەتە ئامانج لە جۆری تۆیۆتا لاندکرۆزەرە و تابلۆی هەرێمی کوردستانی پێوەیە، لە ڕووداوەكەدا كوژراو و بریندار هەن، بەڵام زانیاریی وردتر ئاشكرانەكراوە.

ئەوە جاری یەکەم نییە سوپای تورکیا شەنگال بۆردوومان دەکات و پێشتریش چەندینجار ئۆتۆمبێل و بارەگاکانی یەبەشە-ی كردووەتە ئامانج و هەر لە بۆردومانەکاندا چەند سەركردە و ئەندامێكی پەکەکەش شەهیدبوون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا: وڵاتی ئێمە ماڵی گەورەترین رەوەندی ئێزیدییە لە جیهاندا

لەدوای بە جینۆسایدناساندنی تاوانی دژ بە ئێزدییەکان لەلایەن پەرلەمانی وڵاتەکەیەوە وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا رایگەیاند، وڵاتی ئێمە ماڵی گەورەترین…
Total
0
Share