پاریس بیر لە گواستنەوەیەکی گەورەی دیکە دەکاتەوە

یانەی پاریس سان جێرمانی فەرەنسی هێشتا دەرگای گواستنەوەکانی دانەخستووە، گومان دەکرێت بۆندێکی گەورەی دیکەش واژووبکەن.

ڕۆژنامەکانی بێلد سپۆرت و لاگازێتا دێلۆ سپۆرت بڵاویانکردووەتەوە، بەهۆی پێکانی سێرجیۆ ڕامۆس و دوورکەوتنەوەی بۆ ماوەی دوو مانگ، بەڕێوەبەرانی پاریس بیریان لەوە کردووەتەوە جێگرەوەیەکی بۆ دابینبکەن، ئەو یاریزانەش کە چاویان تێبڕیوە گرانبەهایە.

بەپێی سەرچاوەکان، ناسڕ خلێفی و هاوکارانی پرسیاریان دەربارەی کالیدۆ کۆلیبالیی سەنتەری بەرگريی یانەی ناپۆلی کردووە، یانە ئیتاڵییەکە بەرامبەر گواستنەوەی 50 ملیۆن یورۆی داواکردووە، بەڵام پاریس ئامادەنییە لە 35 ملیۆن زیاتر پێشکەشبکات، چونکە لەو بڕە زیاتر دووچاری لادان لە ڕێساکانی یاریی خاوێنیان دەکات.

کۆلیبالی یەکێکە لە باشترین بەرگریکارەکانی خولی ئیتاڵیا، بۆ هەردوو پێکهاتەی سەنیگال و یانەی ناپۆلی یاریدەکات، تەمەنی 30 ساڵە و هاوینی 2022 بۆندەکەی لەگەڵ یانە ئیتاڵییەکەی کۆتاییدێت.

بابەتی پێشتر

مباپێ لەگەڵ خلێفی کۆدەبێتەوە

بابەتی دواتر

ئینتەر میلان بەمەرج یوڤیچ دەکڕێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مێسی دەگەڕێتەوە

ئیدارەى یانەى بەرشلۆنە هەموو ڕێکارە یاساییەکانی پێشکەشی لا لیگا کردووە بۆ گەڕاندنەوەى مێسی. پێش ئەوەى بەرشلۆنە گرێبەست پێشکەشی…
زیاتر ببینە

بیلینگهام زێدانی نوێیە

بیلینگهام ئەستێرەى نوێی یانەى ڕیاڵ مەدریدە و وەک زێدان لە ناوەڕاستدا مامەڵە دەکات بیلینگهام دوو یاریی کردووە لەگەڵ…
Total
0
Share