ئەو یاریزانەی باڵۆندۆر وەردەگرێت، چەند ملیۆن قازانج دەکات؟

هەوادارانی تۆپی پێ بەپەرۆشەوە چاوەڕوانن یەکێک لە ئەستێرەکانی بوارەکە خەڵاتی تۆپی ئاڵتونی پێببەخشرێت.

لیژنەی سەرپەرشتیکاری خەڵاتی باڵۆندۆر (ڕۆژنامەی فرانس فوتباڵ)، لە ماوەی ڕابردوودا ناوی 30 یاریزانیان وەک کاندید بۆ بەدەستهێنانی خەڵاتی باشترین یاریزانی جیهان دەستنیشانکرد، لەنێوانیاندا لیۆ مێسی، کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ، ڕۆبێرت لیڤاندۆڤیسکی، نێیمار و چەندین یاریزانی ناوداری دیکە هەن.

بڕیارە ڕێکەوتی 29ی تشرینی دووەمی 2021 لە شاری پاریس ڕێوڕەسمی دابەشکردنی خەڵاتەکانی فرانس فوتباڵ بەڕێوەبچێت، تیایدا خەڵاتی باڵۆندۆر و کۆپا بۆ هەردوو ئاستی کوڕان و کچان دابەشدەکرێن.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی مارکا، یاریزانان لە گرێبەستەکانیاندا بەندێک تایبەت بە خەڵاتی باڵۆندۆر جێگیردەکەن، لەئەگەری بردنەوەیدا بڕێک پارە لە سپۆنسەرەکانیانەوە بەدەستدەهێنن.

ڕۆژنامەی لیکیپ نووسیویەتی، لوکا مۆدریچ ساڵی 2018 بەهۆی خەڵاتی باڵۆندۆرەوە 800 هەزار یورۆ پاداشتی لە کۆمپانیا سپۆنسەرەکانی وەرگرتووە، بەڵام یاریزانانی دیکە بەتایبەت ناودارەکان لەو بڕە زیاتر لە بۆندەکانیاندا جێگیرکراوە.

ڕۆژنامەکە نمونەی بە کەریم بنزیمە هێناوەتەوە و نووسیویەتی، لەئەگەری بەدەستهێنانی خەڵاتەکەدا بنزیمە بڕی دوو ملیۆن یورۆ، یاخود نێیمار سێ ملیۆن یورۆ لە سپۆنسەرەکانیان بەدەستدەهێنن.

بابەتی پێشتر

عوسمان دێمبیلی یانەی بەرشلۆنەی تووشی دڵەڕاوکێ کردووە

بابەتی دواتر

ڕۆناڵدۆ لە ڕیزبەندیی پێشەوەی ئەو یاریزانانەدایە کە زۆرترین داهاتی ساڵانەیان هەیە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share