بەرشلۆنە پلانی بۆ پێنج یاریزانی بێبەرامبەر داڕشتووە

یانەی بەرشلۆنە لە گواستنەوەکانی هاوینی 2022 بەردەوامدەبێت لەسەر هەمان ڕێڕەوی گواستنەوەکانی ڕابردوو، بۆ ئەو مەبەستەش پلانیان بۆ گواستنەوەی پێنج یاریزانی بێبەرامبەر داڕشتووە.

ڕۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی بڵاویکردووەتەوە، بارودۆخی دارایی یانەی بەرشلۆنە ڕێگەیان پێنادات لە هاوینی 2022 بۆندی گەورە و گرانبەها دابینبکەن، بەڵکو بەهەمان شێوازی هاوینی 2021 هەوڵەکانیان بەئاڕاستەی یاریزانە بێبەرامبەرەکان دەبێت.

ئەو یاریزانانەی ئیدارەی خوان لاپۆرتا بیری لە گواستنەوەکان کردووەتەوە، پێکهاتوون لە: ئەندرێ ئونانا (گۆڵپارێز – ئەیاکس ئەمستەردام)، ئەنتۆنیۆ ڕۆدیگێر (بەرگریکار – چێڵسی)، فرانک کیسی (ناوەندکار – میلان)، پۆل پۆگبا (ناوەندکار – مان یونایتد).

هەنگاوەکانی بارسا هاوکاتە لەگەڵ هەوڵەکانی ستافی لاپۆرتا بۆ دەربازبوون لە قەیرانی دارایی، لە هاوینی 2021 چەندین یاریزانی بێبەرامبەر و هەرزانیان لە نمونەی دیپای، ئیریک گارسیا، ئەگوێرۆ و لوک دی یۆنگ دابینکرد.

بابەتی پێشتر

بن سەلمان دوای نیوکاسڵ یانەیەکی زەبەلاحی ئیتاڵیاش دەکڕێت

بابەتی دواتر

سعودییەکانی نیوکاسڵ داوای سێ یاریزانی بەرشلۆنەیان کردووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share