(ڤیدیۆ) پۆرتۆ خانمە پیرەکەی پەکخست و هالاند دۆرتمۆندی بەرەو سەرکەوتن برد

یانەکانی پۆرتۆ و دۆرتمۆند یاری چوونی قۆناغی 16ی چامپیۆنزلیگیان لە یوڤانتۆس و ئیشبیلیە بردەوە

ئەمشەو، چوارشەممە لە چوارچێوەی ڕوبەڕوبوونەوەکانی چوونی قۆناغی 16ی چامپیۆنزلیگ، یانەکانی پۆرتۆ و بوروسیا دۆرتمۆند بردنەوەیان بەرامبەر یوڤانتۆس و ئیشبیلیە تۆمارکرد.

لە ڕوبەڕوبوونەوەیەکی گرنگدا یانەی یوڤانتۆسی ئیتاڵی لە یاریگای دراگاو بووە میوانی پۆرتۆ و یارییەکە بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرانبەر گۆڵێک لە بەرژەوەندی یانەی خانەخوێ کۆتاییهات.

گۆڵەکەی بیانکۆنێری لە خولەکی 82 لەلایەن فیدریکۆ کیێزا، گۆڵەکانی پۆرتۆ لە خولەکەکانی دوو و 46 لەلایەن مەهدی تاریمی و موسا ماریگاوە تۆمارکران.

https://streamable.com/ovi6aa

لە ڕوبەڕوبوونەوەیەکی دیکەدا یانەی بوروسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانی بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرانبەر بە دوو بردنەوەی بەرانبەر ئیشبیلیەی ئیسپانی تۆمارکرد.

گۆڵەکانی ڤیستیڤالین لە خولەکەکانی 19 و 27 و 43 لەلایەن مەحمود داود و ئێرلینگ هالاند (دوو گۆڵ)، گۆڵەکانی ئیشبیلیەی ئەندەلوسی لە خولەکەکانی حەوت و 84 لەلایەن سوسو و لوک دی یۆنگەوە تۆمارکران.

https://streamable.com/7vcmez

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکان، یانەکانی پۆرتۆ و بوروسیا دۆرتمۆند هەنگاوێکی گەورەیان نا، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا یاری گەڕانەوە ململانێکان یەکلاییدەکەنەوە بەوپێیەی ئەنجامەکانی چوون هیندە فراوان نەبوون تاوەکو دوو یانەی شکستخواردوو هیوا لەدەستبدەن.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share