ئۆنای ئیمری : یاریی گەڕانەوە جیاواز دەبێت

ئۆنای ئیمری هەڕەشە لە یانەی لیڤەرپوڵ دەكات و دەڵێت یاریی گەڕانەوە بەجۆرێكی تر دەبێت.

پاش ئەوەی ڤیاریاڵ بە دوو گۆڵی بێ بەرامبەر بە یانەی لیڤەرپوڵ دۆڕا، ئۆنای ئیمری ڕاهێنەر جەختی لەوە كردەوە كە ئەكرا یارییەكە ئەنجامەكەی قورستر بوایە.

وتیشی: ” یاریی داهاتوو لە یاریگای خۆمان دەبێت و بە دڵنیاییەوە بەشێوەیەكی جیاواز ڕووبەڕووی لیڤەرپوڵ دەبینەوە.”

ئیمری پێیوایە لیڤەرپوڵ یەكێكە لە پاڵێوراوەكان بۆ بەدەستهێنانی ناسناوی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا، بەڵام هێشتا 90 خولەك ماوە و هەوڵی تەواو دەدەن.

بڕیارە ڕۆژی سێی مانگی پێنج لە یاریگای لا سیرامیكا ڤیاریاڵ میوانداری لیڤەرپوڵ بكات.

بابەتی پێشتر

كۆنگرەی ڕۆژنامەوانی كلۆپ پاش بردنەوەیان لە ڤیاریاڵ

بابەتی دواتر

دۆلار بەرزبووەوە و لیرەی تورکی دابەزی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share