ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم پرسی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت تاوتوتوێ دەکات

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان

بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم کۆببێتەوە و پرسی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت تاوتوتوێ بکات.

فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێم، بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران کۆدەبێتەوە.

باسی لەوەش کرد، لە بڕگەی یەکەمی کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆكانی نێوان حكومەتی هەرێم و حكومەتی فیدڕاڵیی عێراق سەبارەت بە پرسی دەستپێكردنەوەی هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان دەخرێتە ڕوو.

فەرمانگەکە ئاماژەی بەوەش کردووە،” بڕگەی دووەمی كۆبوونەوەكە تایبەت دەبێت بە داهاتی گەڕاوەی ناوخۆی هەندێك لە وەزارەتەكان و سیستەمی ژمێریاریی پەیڕەوكراو بۆ فەرمانگەكان”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئـ.ـۆجـ.ـەلان: پێویستە پـ.ـەکـ.ـەکـ.ـە لە توندوتیژی دووربکەوێتەوە

نوێترین پەیامی عەبدوڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانیکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان بڵاوکرایەوە و ئەمەی خوارەوە، دەقەکەیەتی. بانگەوازەکەمان لە 27ـی شوباتی…
Total
0
Share