کەمێک پێش ئێستا، هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی دیمەشق گەیشتنە شاری حەسەکە لە رۆئاڤای کوردستان.
بەگوێرەی زانیارییەکان، ژمارەی ئەو هێزانە 100 بۆ 125 کەس دەبێت و لە 15 ئۆتۆمبێلی سەربازیی پێکدێت و بە یاوەری هێزەکانی هاوپەیمانان چوونەتە ناو شاری حەسەکە.
لەبارەی ئەرک و کاتی مانەوەی هێزەکە لە رۆئاڤای کوردستان، فەرهاد شامی، وتەبێژی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هـ.ـەسـ.ـەدە) رایگەیاند،ئەو هێزانە چاودێرییکردنی پرۆسەی یەکگرتنەوە دەبێت و لەکاتی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەیان، حەسەکە جێدەهێڵن.
ئەو هێزانە لە چوار شوێنی جیاوازی ناو سەنتەری حەسەکە جێگیر دەکرێن و لەلایەن ئاسایشی رۆژئاڤاوە دەپارێزرێن.