بەهۆی بانگەشەی توندوتیژییەوە مزگەوتێک لە پاریس داخرا

وەزیری ناوخۆی فەرەنسا رایگەیاند، بەهۆی ئەوەی پێشنوێژی یەکێک لە مزگەوتەکانی شاری پاریس لە وتارێکیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک بڵاوکراوەتەوە هەڕەشەی لەو مامۆستایە کردووە کە لەلایەن خوێندکارەکەیەوە سەربڕا بڕیاری داخستنی مزگەوتەکەی دراوە.

ژراڵد دارمنن، وەزیری ناوخۆی فەرەنسا لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ یەکێک لە تەلەڤزیۆنەکانی وڵاتەکەی بەناوی FT1

ڕایگەیاندووە، “پێشنوێژ و وتارخوێنی ئەو مزگەوتە لە وتاری هەینیدا قسەی بەو مامۆستایە وتووە کە لەلایەن خوێندکارەکەی خۆیەوە سەربرا.

بە وتەی وەزیری ناوخۆ قسەکانی ئەو وتارخوێنەی مزگەوتەکەی پاریس کاریگەری لەسەر گەنجان هەبووە تا دژی ئەو مامۆستای مێژووە بوەستن کە چەند ڕۆژ پێش ئێستا لەلایەن گەنجێکی 18ساڵی موسڵمانەوە سەربڕدرا.

وەزیری ناوخۆی فەرەنسا لەبارەی هەوڵەکانەوە بۆ توندوتیژی ڕایگەیاند، “هیچ گروپێکی ئیسلامی بە کوشتنی مامۆستاکە تۆمەتبار ناکەین، بەڵام ئیسلامییە توندڕەوەکان دەبێت بزانن کە بۆ ماوەی یەک خولەکیش دەرفەتیان پێنادەین بیر لە توندوتیژی بکەنەوە”.

شەوی 16ی تشرینی یەكەم پۆلیسی پاریس ئاشكرایكرد هێزەكانیان خوێندكارێكیان كوشتووە كە چەند خوولەكێك پێش كوژرانی، مامۆستاكەی خۆی بە چەقۆ سەربڕیبوو.

بابەتی پێشتر

سەركردەیەكی داعش لە فەلوجە دەستگیركرا و یه‌كێكی دیكه‌ش لە كەركوك كوژرا

بابەتی دواتر

سەرۆکوزیرانی ئەرمینیا ئامانجی تورکیا لە شەڕی ئازەربایجان و وڵاتەکەی ئاشکرا دەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share