لە نەمسا هێرشکرایە سەر چەند کەسێک و قوربانی هەیە

گەنجێک لە یەکێک لە شەقامەکانی نەمسا هێرشیکردە سەر چەند کەسێک و لایەنی کەم کەسێک کوژرا و چەند کەسێکی دیکەش برینداربوون.

پۆلیسی نەمسا بڵاویکردەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ لە شەقامێکی شاری ڤیلاخ کە لە دووری 350 کیلۆمەتر لە شاری ڤیەننای پایتەختی نەمسا، گەنجێک بە چەقۆ هێرشیکردووەتە سەر چەند کەسێک و بەهۆیەوە کەسێک کوژراوە و چوار کەسی دیکەش برینداربوون.

ئاماژەی بەوەشکرد، هێرشبەرەکە گەنجێکی بە رەگەز سووری بووە و دوای تاوانەکە راستەوخۆ دەستگیرکراوە.

ئاشکراشیکرد، لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستیپێکردووە و تا ئێستا نازاندرێت رووداوەکە کەسی بووە یان تیرۆرستی بووە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share