ستیڤ ویتکۆڤ: رێکەوتن لەگەڵ ئێران تەنها لە ئەگەری جێبەجێکردنی مەرجەکانی ترەمپدایە

نوێنەری تایبەتی دۆناڵد ترەمپ بۆ کاروبارەکانی رۆژهەڵاتی ناوەراست لەبارەی رێکەوتن لەگەڵ ئێران، پەیامێکی راگەیاند و دەڵێت، “رێکەوتن لەگەڵ ئێران تەنها لە ئەگەری جێبەجێکردنی مەرجەکانی ترەمپدایە”.

ئەمڕۆ سێشەممە، ستیڤ ویتکۆڤ نوێنەری تایبەتی دۆناڵد ترەمپ بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەراست بە میدیاکانی ئەمریکای رایگەیاند، پڕۆسەی رێکەوتن لەگەڵ ئێران بە چەندین هەنگاو و بەکارهێنانی میکانیزمی جیاواز دەگیرێتەبەر و کۆتا هەنگاو بەکارهێنانی بژاردەی سەربازییە.

دەربارەی ئەگەری جێبەجێکردنی رێکەوتن لەگەڵ ئێران ئاماژەی بەوەشدا، رێکەوتن لەگەڵ ئێران تەنها لە ئەگەری جێبەجێکردنی مەرجەکانی دۆناڵد ترەمپدایە، کە ئەویش بریتییە لە وازهێنان لە پڕۆگرامە ئەتۆمییەکەی و بەرهەمهێنانی چەک و پیتاندنی یۆرانیۆم.

ئەوەشی خستەڕوو، ئەمریکا هەر رێکەوتنێک لەگەڵ ئێران ئەنجامبدات، پێویستە ببێتە هۆی بەدیهێنانی ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەکەدا و ئارامی بەدوای خۆیدا بهێنێت.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share