“ڕاهێنەرە کەچەڵەکە” بە مەرج دەبێتە ڕاهێنەری ناپۆلی

لوچیانۆ سپالێتی پاڵێوراوە بۆ جێگرتنەوەی گاتوسۆ لە یانەی ناپۆلی

سەرۆکی یانەی ناپۆلی، ئاوریلیۆ دی لاورێنتس هەوڵ بۆ گواستنەوەی لوچیانۆ سپالێتی ڕاهێنەری پێشووی یانەکانی ڕۆما و ئینتەرمیلان دەدات.

بەپێی زانیارییەکانی “فوتباڵ ئیتاڵیا”، لە کۆتایی وەرزدا جینارۆ گاتوسۆ بەفەرمی ماڵئاوایی لە پارتینۆپێ دەکات، بەم هۆیەوە دی لاورێنتس پەیوەندی لەگەڵ چەندین ڕاهێنەری وەک یوریچ (فیۆرنتینا)، ئیتاڵیانۆ (سپیزیا)، دی زێربی (ساسولۆ)، کاناڤارۆ (ڕاهێنەری پێشووی گوانزو) بەستووە.

سەرەڕای پەیوەندی دی لاورێنتس لەگەڵ ڕاهێنەرە ناوبراوەکان، بەڵام بە شێوەیەکی چاوەڕواننەکراو و بەتایبەت پڕۆسەیەکی بۆ گواستنەوەی لوچیانۆ سپالێتی، ڕاهێنەری ئیتاڵی ناودار دەستپێکردووە.

لوچیانۆ سپالێتی، ڕاهێنەری پێشووی یانەکانی ئینتەرمیلان و ڕۆما

سەرچاوەکە جەختدەکاتەوە، سپالێتی لەسەرجەم بژاردەکانی دیکە ئەزموونی زیاترە، بەڵام گواستنەوەی چەندین مەرج و ڕێکاری تێدەکەوێت، یەکێک لە مەرجەکانی ڕاهێنەری ناوبراو بریتی بووە لە بەشداریکردنی ناپۆلی وەرزی داهاتوو لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، هەروەها کڕینی یاریزانێکی ناودار بەلایەنی کەمەوە، واتا چانسی گواستنەوەی “ڕاهێنەرە کەچەڵەکە” لە کاتێکدایە گاتوسۆ لەم وەرزەدا کورسییەکی چامپیۆنزلیگ مسۆگەربکات.

لەئەگەری شکستهێنان لە گەیشتن بە خولی یانە پاڵەوانەکان، بژاردەی سپالێتی شکستدەهێنێت و یەکێک لە ڕاهێنەرەکانی دیکە (یوریچ، ئیتاڵیانۆ، دی زێربی، کاناڤارۆ) لە جێگەی گاتوسۆ دابیندەکرێت.

بابەتی پێشتر

ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی نێوان وەزیرانی دەرەوەی ئێران و عێراق

بابەتی دواتر

فرانک کیسی: لە میلان من سەرۆکم و لە کۆتایی وەرزدا بڕیار لەداهاتووم دەدەم

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هالاند و ڕۆدری ئامادەن

هەردوو یاریزان هالاند و ڕۆدری بۆ یارییەکەى لیڤەرپوڵ ئامادە دەبن. لە ئێستادا هەشت یاریزانی مانچستەر سیتی بەهۆی پێکانەوە…
Total
0
Share