ئالڤێس لە دۆخێکی خراپدایە

دانی ئالڤێس، ئەستێرەی بەڕازیلی و یاریزانی پێشووی یانەی پوماس لە زیندان مانگرتنی لە خواردن ڕاگەیاندووە.

بەپێی زانیارییەکانی پۆرتاڵی “É Assim”  کە لەلایەن “کواترۆ تی ڤی”یەوە بڵاوکراوەتەوە، هاوسەری دانی ئالڤێس بە فەرمی جیابوونەوەی ڕاگەیاندووە، ئەو بڕیارەش یاریزانەکەی تێکشکاندووە.

سەرچاوەکە نووسیویەتی، دوای ئەوەی ئالڤێس بە بڕیارەکەی زانیوە، تێکشکاوە و مانگرتنی لە خواردن ڕاگەیاندووە و حاڵی حازر لە دۆخێکی زۆر خراپدایە، بڕیاریشە لە ماوەی داهاتوودا دادگایی بکرێت و دادوەر ئامادە نییە بە بارمتە مافی ڕێبەردانی پێبدات.

ئالڤێس لە (20ی کانوونی دووەمی 2023) بە تۆمەتی دەستدرێژی سێکسی بۆسەر کیژۆڵەیەک دەستگیردرا، لەو کاتەوە لە زیندان کاتەکانی بەڕێدەکات، بڕیارە لەمساڵدا لەلایەن دادگای باڵای کەتەلۆنیاوە دادگایی بکرێت.

بابەتی پێشتر

هۆکارەکانی دروستبوونی ئاوی چاوی منداڵان چییە؟

بابەتی دواتر

جگە لە ئالابا.. تیمی ڕیاڵ بۆ کلاسیکۆ ئامادەیە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share