(NBA) واریەز دۆڕا و ئۆکلاهوما ماڵئاوایی لە “پلەی ئۆف” کرد

لەچێوەی یارییەکانی خوولی یانە پیشەگەرەکانی ئەمریکا، تیمی گۆڵدن ستەیت واریەرز دۆڕاندنی ژمارە (25)ی بەرامبەر ئۆرلاندۆ ماجیک تۆمارکرد.

لەچێوەی یارییەکانی هەفتەی 73ی خوولی یانە پیشەگەرەکانی ئەمریکا (NBA)، تیمی گۆڵدن ستەیت واریەرز لە ئۆراکاڵ ئارینا لە کالیفۆرنیا، بەئەنجامی (90-94) دۆڕاندنی بەرامبەر ئۆرلاندۆ ماجیک تۆمارکرد، کە دەکاتە دۆڕاندنی ژمارە 25 لەم وەرزەدا.

لەلایەکی دیکەوە تیمی ئۆکلاهوما سیتی ساندەر دۆڕاندنی ژمارە 52ی بەئەنجامی (123-132) بەرامبەر بۆستن سێڵتیکس تۆمارکرد، بەو دۆڕاندنەش چانسی گەیشتنی بە قۆناغە یەکلاکەرەوەکان (پلەی ئۆف) لەدەستدا.

ئەنجامەکان بەم جۆرە بوون:

لۆس ئەنجلس کلیپەرز 115-127 دێنڤەر ناگێتس

چیکاگۆ بوڵز 98-126 میڵواکی باکس

ئەتلانتا هوکس 117-111 نیویۆرک نیکس

گۆڵدن ستەیت واریەرز 90-94 ئۆرلاندۆ ماجیک

بابەتی پێشتر

نیشانەکانی شێرپەنجەی ئێسك لە ژناندا

بابەتی دواتر

ڕاپۆرتێكی لێبوردنی نێودەوڵەتی باس لە دەستگیركردنی ڕۆژنامەنووسانی بادینان و ‏هەولێر دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share