مانگانە بەردەوام دەبێت.. بەغداد 25ی مانگ 200 ملیارەكە دەنێرێت

سەرۆکی نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغداد ئاشكرایدەكات، لە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیراندا بڕیاردراوە ڕۆژی 25ی ئەم مانگە بەغداد 200 ملیار دینارەكە بۆ هەرێم بنێرێت.

فارس عیسا، سەرۆکی نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغداد بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، “لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیراندا بڕیاردراوە ڕۆژی 25ی ئەم مانگە بەغداد 200 ملیار دیناری دیکە بۆ هەرێمی کوردستان بنێرێت”.

وتیشی، “ناردنی ئەو پارەیە بەردەوامی دەبێت و مسۆگەرە تا جێبەجێكردنی یاسای بودجە”.

ئەوەش دوای ئەوەدێت، مانگی ڕابردوو بەغداد لە ڕۆژی 11/7/2021 بڕی 200 ملیار دیناری خستە سەر هەژماری بانکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەویش دوای ڕێككەوتنی نێوان هەردوولا، تا جێبەجێكردنی یاسای بودجە بەغداد مانگانە بڕی 200 ملیار دینار بۆ هەرێم بنێرێت.

بابەتی پێشتر

نۆریچ سیتی 0-3 لیڤەرپوڵ

بابەتی دواتر

(ڤیدیۆ) پاریس سان جێرمان بردنەوەی بەرامبەر ستراسبۆرگ تۆمارکرد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لوقمان وەردی لە وەڵامی پارتیدا: کاک کۆسرەت و یەکێتی نەبوونایە لە هەولێرەوە دەزگا دەستوورییەکان حکومەتیان پێکنەدەهێنا

جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان وەڵامی پارتی دەداتەوە سەبارەت بەو تۆمەتانەی دەیداتە پاڵ کۆسرەت رەسوڵ عەلی…
Total
0
Share