ئەمریكا 500 هەزار ژەمە ڤاکسینی دایە عێراق.. پشکی هەرێمیشی تێدایە

لە چێوەی هاوکارییەکانی واشنتن بۆ بەغداد، وەزارەتی دەرەوەی عێراق 500 هەزار ژەمە ڤاکسینی وەگرت.

یونسێف لە عێراق ئاشكرایكردووە، وەزارەتی دەرەوەی وڵاتەكە 500 هەزار ژەمە ڤاكسینی وەرگرتووە، كە ئەمریكا وەك هاوكاری لەچوارچێوەی بەرنامەی كۆڤاكس پێشكەشی عێراقی كردووە.

بەپێی ڕێنمایی و بەرنامەکانی پێشووتری وەزارەتی تەندروستیی عێراق، بەشێک لەو ڤاکسینەی کە ئەمڕۆ 14ی ئاب وەرگیراوە، بۆ هەرێمی کوردستان دەنێردرێت.

پێشتر ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاویکردبووەوە، بەرپرسێکی کۆشکی سپی ڕایگەیاندووە، “ئەمریکا بەڵێنیداوە لە چوارچێوەی بەرنامەی کۆڤاکسدا زیاتر لە 500 هەزار ژەمە ڤاکسین بۆ عێراق ڕەوانەدەکرێت”.

هاوکات ڕێکخراوی یونسێف گەیشتنی ئەو 500 هەزار ژەمە ڤاکسینەی بۆ عێراق بە ڕێگایەکی تەندروست دەزانێت بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا.

بابەتی پێشتر

فڕۆکەیەکی ئاگرکوژێنەوەی ڕوسی لە تورکیا کەوتەخوارەوە و تەواوی ئەندامانی تیمەكەی گیانیان لەدەستدا

بابەتی دواتر

لەپای كوشتنی هاوڵاتییەكی باشوور، هەپەگە هەڕەشەی تۆڵەسەندنەوە لە توركیا دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەركردەیەكی حەشدی شەعبی كوژرا

سەركردەیەكی حەشدی شەعبی لە پارێزگای بابل كوژرا و سێ چەكداری دیكەش برینداربوون. دەستەی حەشدی شەعبی لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی…
Total
0
Share