لەبارەی داهاتی نەوتەوە هۆشداری دەدرێتە عێراق

بانکی نێودەوڵەتی هۆشداری  دەداتە عێراق لە پشتبەستنی تەواوەتی بە داهاتی نەوت و جەختدەکاتەوە لە پێویستیی هەنگاونان بەرەو کەرتەکانی دیکە. 

سەلیم روحانا، بەرپرسی بەرنامەکانی بەردەوامیدان بە گەشەپێدان لە بانکی نێودەوڵەتی رایگەیاند، بانکی ناوەندی زانیاری و شیکاریی وردی نییە سەبارەت بە بەرزبوونەوە و دابەزینی نرخی نەوت هاوکات لەگەڵ گۆڕانکارییە جیهانییەکان کە بەرەو ئابورییەک دەچن دەردراوە ژەهراوییەکانی کەمتر بێت.

دەڵێت، خواست لەسەر گاز دەستی بە کەمبوونەوە کردووە، بەو پێیەی جیهان دەستی کردووە بە ڕووکردنە جێگرتنەوەی بە وزەی پاکی وەک خۆر و هەوا، ئاماژەی بەوەشکرد کە بەهۆی دابەزینی خواست لەسەری نرخی نەوت دادەبەزێت، هەربۆیە وڵاتێکی وەک عێراق کە بە تەواوی پشت بە نەوت دەبەستێت داهاتەکانی کەمدەکاتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، “ڕاپۆرتی کەشوهەوا و گەشەپێدان، کە لەم دواییانەدا دەرچوو، پشتڕاستی کردەوە کە بڕێکی زۆر وەبەرهێنان هەیە کە عێراق دەبێت لەڕووی گونجاندن لەگەڵ گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا پەرەیپێبدات، وەک ئاو، کشتوکاڵ و لەو چوارچێوەیەدا کاربکات”.

جەختیکردەوە لە گۆڕینی ستراتیژ بۆ وزە بەدیلەکانی وەک خۆر و هەوا لە عێراق بۆ زیاتر لە 31%ی توانای بەرهەمهێنان تا ساڵی 2040 و ئەمەش پێویستی بە وەبەرهێنانێکی زۆر هەیە.

بابەتی پێشتر

چیرۆكی ئەو پیاوەی لە تەمەنی 74 ساڵیدا خوێندنی زانكۆی تەواوكرد

بابەتی دواتر

دەستگیرا بەسەر 50 ماتۆڕسكیلی دزراودا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی نەوت بەرزبووەوە

نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان بە بەراورد بە دوێنێ نرخەكەی بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینیوە و یەك بەرمیل نەوتی خاوی…
Total
0
Share