ئەو خۆراكانە بزانە كە زیان و سوودیان بۆ چالاکییەکانی مێشك هەیە

مێشک گرنگترین بەشی جەستەی مرۆڤە، لەبەرئەوەی یارمەتیدەرە لە کاری دڵ و سییەکان و بەشەکانی دیکەی جەستە، لەبەر ئەم گرنگییەشی دەبێت لە باشترین دۆخی سیستمی خۆراکیدابێت کە گونجاوە بۆ مێشک.

بەپێی ڕاپۆرتێکی پێگەی  (Only My Health)ی تایبەت بە پرسە تەندروستییەکان، “هەندێک جۆری خۆراک هەن کاریگەریی نەرێنی لەسەر مێشک، بیرەوەری و میزاجی مرۆڤ دروستدەکەن و دەکرێت ببنەهۆی توشبوون بە بێئاگایی.

توێژینەوە زانستییەکان دەریانخستووە، ئۆمێگا-3 و ڤیتامین B12 و ڤیتامین B6  و ڤیتامین K بۆ تەندروستیی مێشک گرنگن، دەتوانن ڕۆڵێکی گرنگیان هەبێت لە کاری بیرەوەری و وردبینیی مرۆڤ لە کورتمەودا و دوورمەودا دا.

ئەو خۆراکانەی دەتوانن یارمەتیدەربن لە کاری مێشکدا بریتین لە:

هێلکە، ئاڤۆکادۆ، زەنجەبیل، بادەم و چای بەیبوون لەو خۆراکانەن بۆ تەندروستیی مێشک سوودیان لێوەردەگیرێت، بۆ کارکردنی مێشک و چالاکییەکانی مێشک پشتیان پێدەبەسترێت.

بەشێک لە خواردن و خواردنەوەکان کاریگەریی نەرێنی لەسەر مێشک و بیرەوەریی مرۆڤ دروستدەکەن، ئەو خواردنەوانەی شەکریان زۆرە کاردەکەنە سەر کاری مێشک و لە دوورمەودادا پەیوەندییان بە توشبوون بە بیرچوونەوەوە هەیە، بەهەمان شێوە خواردنەوە تێر شەکرەکان وەک ئاوی میوەکان، خواردنەوە وزەبەخشەکان و بەشێکی دیکە لەو خواردنەوانەی پاودەرن و دەگیرێنەوە.

خوادنە دەستکردەکان یان لەقتوونراوکان، چپسی پەتاتە و جۆرەکانی دیکەی، گۆشتە لە قتوونراوەکان بەگشتی، هەروەها ساسی سۆیا، خوێ، ئایس کرێم، لە خۆراکە زیانبەخشەکانن بۆ چالاکییەکانی مێشکی مرۆڤ.

بابەتی پێشتر

ویلایەتە كۆنترۆڵكراوەكان بوونە 21.. تاڵیبان 11 كیلۆمەتر لە كابولەوە دوورە

بابەتی دواتر

(ڤیدیۆ) مانچستەر یونایتد بە نمایشی گۆڵ وەرزی نوێی دەستپێکرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share