(ڤیدیۆ) مانچستەر یونایتد بە نمایشی گۆڵ وەرزی نوێی دەستپێکرد

یانەی مانچستەر یونایتد بە ئەنجامێکی فراوان یەکەم یاریی وەرزی 2021-2022ی لە یانەی لیدز یونایتد بردەوە.

ئەمڕۆ شەممە، یانەی مانچستەر یونایتد یەکەمین ڕوبەڕوبوونەوەی وەرزی نوێی لە یاریگای ئۆڵدترافۆرد بەرامبەر لیدز یونایتد ئەنجامدا، یارییەکە بە ئەنجامی پێنج گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە بەرژەوەندیی شەیتانە سوورەکان کۆتییهات.

گۆڵەکانی یونایتد لە خولەکەکانی 30، 52، 54، 60، 68 لەلایەن برونۆ فێرناندێز (هاتریک)، ماسۆن گرینوود و فرێدەوە تۆمارکران، تاکە گۆڵەکەی لیدز یونایتدیش لە خولەکی 48دا لەلایەن لوک ئایلانگەوە تۆمارکرا.

https://streamable.com/9462n0

بەپێی ئەو ئەنجامە و بەشێوەیەکی کاتی، یانە سوورە زەبەلاحەکەی شاری مانچستەر لووتکەی ڕیزبەندیی یانەکانی پریمەرلیگی گرت.

بابەتی پێشتر

ئەو خۆراكانە بزانە كە زیان و سوودیان بۆ چالاکییەکانی مێشك هەیە

بابەتی دواتر

فڕۆکەیەکی ئاگرکوژێنەوەی ڕوسی لە تورکیا کەوتەخوارەوە و تەواوی ئەندامانی تیمەكەی گیانیان لەدەستدا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share