هەڵبژاردە بەشدارەکانی مۆندیال چەند ملیۆن بەدەستدەهێنن؟

تاوەکو ئێستا 11 هەڵبژاردە گەیشتنیان بە مۆندیالی 2022ی قەتەر مسۆگەرکردووە، بۆ هەر بەشداریکرنێکیش بڕێکی دیاریکراو پاداشتی دارایی وەردەگرن.

تاوەکو ئێستا هەڵبژاردەکانی قەتەر، ئەڵمانیا، دانیمارک، بەرازیل، فەرەنسا، بەلجیکا، کرواتیا، سڕبیا، ئیسپانیا، ئینگلتەرا و سویسرا سەرکەوتنیان بۆ مۆندیال مسۆگەرکردووە، پاشان کۆی هەڵبژاردەکان بۆ 32 بەرزدەبێتەوە.

بڕیارە وەشانی ژمارە 22ی مۆندیال لە قەتەر لەنێوان 21ی تشرینی دووەمی 2022 بۆ 18ی کانونی یەکەمی هەمان ساڵ بخایەنێت.

هەڵبژاردەکان چەند وەردەگرن؟

بەرامبەر بەشداریکردنی هەر پێکهاتەیەک دوو ملیۆن دۆلار پاداشت هەیە، پاشان 10 ملیۆنی دیکە بەدەستدەهێنن.

بۆ گەیشتن بە قۆناغی 16 بڕی 12 ملیۆنی دیکە وەردەگرن، هەروەها گەیشتن بە قۆناغی چارەکی کۆتایی 18 ملیۆنی دیکە دەخەنەسەر ئەژماری هەڵبژاردەکان.

کۆی گشتی ئەو بڕەی هەڵبژاردەیەک تاوەکو یاریی کۆتایی بەدەستیدەهێنێت 62 ملیۆن دۆلارە.

براوەی ناسناوەکە 50 ملیۆن، پلەی دووەم 40 ملیۆن، سێیەم 30 ملیۆن و چوارەم 25 ملیۆنی دیکە وەردەگرن.

بابەتی پێشتر

مشتومڕی نێوان هەردوو سەرۆكی ئەمریكا و چین لەبارەی چییەوە بووە؟

بابەتی دواتر

مۆدریچ جارێکی دیکە لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید ڕێکدەکەوێتەوە؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share