شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی دەستپێكردنی هەڵمەتێكی ئەمنیی بەرفراوانی لە ناوچەكانی باكووری بەغداد ڕاگەیاند.
بەپێی بەیاننامەیەكی شانەكە، پشتبەست بە زانیاریی هەواڵگری ورد، فەرماندەیی پڕۆسەكانی بەغداد بە پشتیوانی هێزی ئاسمانی عێراق و فڕۆكەكانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی هەڵمەتەكەیان دەستپێكردووە.
ڕونیشیكردوەتەوە، هێزی تایبەت و پۆلیسی فیدڕاڵی و حەشدی شەعبی و هێزی ئەمنیی دیكە بەشدارن.
هەڵمەتەكە بۆ شوێنكەوتنی پاشماوەی چەكدارانی داعشە لەو ناوچانەدا.