مباپێ نایەوێت لەگەڵ مێسی یاریبکات

ئەستێرەی فەرەنسی یانەی پاریس سان جێرمان، کیلیان مباپێ جارێکی دیکە داوای دەستبەرداربوونی لە یانە فەرەنسییەکەی کردووە.

ڕۆژنامەنووسی فەرەنسی، تیبو ڤیزیریان زانیاریی نوێی لەبارەی دۆسییەی نوێکردنەوەی بۆندی کیلیان مباپێ لەگەڵ پاریس سان جێرمان ئاشکراکردووە.

ڕۆژنامەنووسەکە لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەرەوە نووسیویەتی، ” کیلیان مباپێ دەیەوێت لە پاریس بڕوات، جارێکی دیکە داوای دەستبەرداربوونی کردووە و نایەوێت بۆندەکەی نوێبکاتەوە، هەوڵدەدات لەم هاوینەوە پەیوەندی بە یانەی ڕیاڵ مەدریدەوە بکات، یاخود هاوینی داهاتوو دەبێتە یاریزانێکی سەربەست و ماڵئاواییدەکات، چەند هەفتەیەک لەمەوبەر پەیامێکی ئاڕاستەی ئیدارەی پاریس کردووە و هۆشداری پێداون، کە نایەوێت لەگەڵ لیۆ مێسی یاریبکات”.

 

 

سەرەڕای هەڵوێستی یاریزانەکە، ناسڕ خلێفی خاوەنی یانەی پاریس سان جێرمان ڕایگەیاندووە، کە مباپێ لە پاریس بەردەوام دەبێت و لە دانوستاندنەکانیشدا ئامادەییان دەربڕیوە بڕی موچەی ساڵانەی بۆ 50 ملیۆن یورۆ بۆ زیادبکەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) عێراق دووه‌م یاریی پاڵاوتنه‌کانی ئاسیای به‌ ئێران دۆڕاند

هه‌ڵبژارده‌ی عێراق دووه‌م ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی قۆناغی سێیه‌می پاڵاوتنه‌کانی کیشوه‌ری ئاسیای به‌رامبه‌ر ئێران ئه‌نجامدا، یارییه‌که‌ش له‌ به‌رژه‌وه‌ندی ئێران کۆتاییهات. ئه‌مشه‌و…
Total
0
Share