پاریس پلانی بۆ کریستیانۆش داڕشتووە !

یانەی پاریس سان جێرمانی فەرەنسی لە گواستنەوە گەورە و هەژێنەرەکانی ناوەستێت، وەرزی داهاتوو هەوڵی گواستنەوەی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پۆرتوگالی دەدات.

ڕۆژنامەی “ئەی ئێس”ی ئیسپانی پلانێکی دیکەی ئیدارەی یانەی پاریس سان جێرمانی ئاشکراکردووە، بەهۆیەوە کریستیانۆ لەگەڵ مێسی و نێیمار لە یەک پێکهاتەکەدا کۆدەبنەوە.

بەپێی سەرچاوەکە، ناسڕ خلێفی و هاوکارانی سوورن لەسەر بەردەوامبوونی مباپێ و لە هاوینی 2021دا دەرفەتی پێنادەن پەیوەندی بە ڕیاڵ مەدرید، یاخود هەر یانەیەکی دیکەوە بکات، بەڵام بەهۆی کۆتاییهاتنی بۆندەکەیەوە ئەگەر هەیە وەرزی داهاتوو بێبەرامبەر پەیوەندی بە یانەی شاهانەوە بکات.

بەڕێوەبەرانی پاریس پلانیان داڕشتووە کە هاوینی 2022 دوای ماڵئاواییکردنی مباپێ، ڕاستەوخۆ هەوڵەکانیان بە ئاڕاستەی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ دەستپێبکەن، چونکە لەو کاتەدا دۆنی پۆرتوگال بۆندەکەی لەگەڵ یوڤی کۆتاییدێت و لەتەمەنی 37 ساڵیدا بەبێ بەرامبەر هاوشێوەی مێسی دەتوانێت پەیوەندییان پێوەبکات، بۆندەکەشی بۆ ماوەی دوو وەرز دەبێت.

بابەتی پێشتر

کادرێکی یەکێتی لە شێلادزێ دەستبەسەركرا

بابەتی دواتر

مباپێ نایەوێت لەگەڵ مێسی یاریبکات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سبەینێ چامپیۆنز لیگە

سبەى ڕکابەرییەکانی چامپیۆنز لیگ دەستپێدەکەنەوە و چەندین یاریی بەهێز بەڕێوەدەچن. بڕیارە سبەى کاتژمێر 7:45 دوو یاریی بەڕێوەبچێت ،…
Total
0
Share