ئەنچلۆتی گڵۆپی سەوزی بۆ ئاڵوگۆڕێکی گەورەی نێوان ئێڤەرتۆن و ڕۆما داگیرساندووە

کارلۆ ئەنچلۆتی ڕاهێنەری ئێڤەرتۆن لەبری هێرشبەر پێویستی بە گۆڵپارێزێکی یەدەگە

ڕاهێنەری یانەی ئێڤەرتۆنی ئینگلیزی، کارلۆ ئەنچلۆتی گڵۆپی سەوزی بۆ ئیدارەی یانەکەی داگیرساندووە ئاڵوگۆڕ بە بێرناردی بەرازیلی بکەن.

ڕۆژنامەی کۆرێری دێلۆ سپۆرتی ئیتاڵی ئاشکرایکردووە، ئەنچلۆتی پێویستی بە تواناکانی بێرنارد کاڵدێرا دوراتی هێرشبەری پێکهاتەکەی نییە و ڕەزامەندی نیشانداوە ئاڵوگۆڕی بە یاریزانێکی یانەی ڕۆمای ئیتاڵی پێبکرێت.

بەپێی زانیارییەکان، ئەنچلۆتی پێشنیازی کردووە و بێرنارد بە ڕۆبن ئۆڵسنی گۆڵپارێزی یەدەگی پێکهاتەکەی ئاڵوگۆڕی پێبکرێت.

ئۆڵسن لە هاوینی 2020 بە شێوەی خواستن بۆ ماوەی وەرزێک لە ڕیزەکانی جێلاڕۆسیەوە پەیوەندی بە تۆفیزەوە کردووە، سەرەڕای ئەوەی لە پێکهاتەی سەرەکیدا بوونی نەبووە، بەڵام وەک شوێنگرەوە و یەدەگی جۆردان پیکفۆرد توانیویەتی متمانەی کارلۆ ئەنچلۆتی بەدەستبهێنێت.

ئەنچلۆتی رەزامەندی نیشانداوە بەرانبەر ئاڵوگۆڕی بێرنارد بە ئۆڵسن

کۆرێری دووپاتیدەکاتەوە، تاکە لەمپەر لەبەردەم واژووکردنی گرێبەستی ئاڵوگۆڕی بێرناردی تەمەن 28 ساڵ بە ئۆڵسنی تەمەن 31 ساڵ موچەی یاریزانە بەرازیلیەکەیە، کە ساڵانە بڕی چوار ملیۆن یورۆیە و گورگەکانی پایتەختی ئیتاڵیا تەنها 2.5 ملیۆنیان پێشکەشکردووە، بەم هۆیەوە یاریزانی ناوبراو ناچاردەبێت لە بەشێکی موچەکەی خۆشبێت لە پێناو بەدەستهێنانی چانسی یاریکردنی زیاتر.

بابەتی پێشتر

ئیتۆ شوێنگرەوەی مێسی و باشترینی نێوان مۆرینیۆ و گواردیۆلا دیاریدەکات

بابەتی دواتر

چیرۆکی گوڵی لالەی هۆڵەندی.. بتکۆین هەمان چارەنووسی دەبێت؟

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) لیڤه‌رپوڵ و ئه‌یاکس بلیتی (16)یان بڕی و سیتی ئینتەرمیلان براوه‌بوون

ئه‌مشه‌و چوارشه‌ممه‌، شه‌ش ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی دیکه‌ی خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌کانی ئه‌وروپا ئه‌نجامدران، لیڤه‌رپوڵ یاریی لوتکه‌ی له‌ ئه‌تله‌تیکۆ مه‌درید برده‌وه‌، مان…
Total
0
Share