بافڵ تاڵەبانی: ئامانجی یەکێتی یەكڕیزیی كورد و كۆدەنگییە

دیمەنێكی كۆبوونەوەی بافڵ تاڵەبانی و سەركردەی ژمارەیەك حزب

هاوسەرۆكی یەكێتی ڕایدەگەیەنێت، ئامانجی حزبەكەی یەكڕیزیی كورد و كۆدەنگییە لە پرسە نیشتمانییەكاندا.

بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕایگەیاند، ئامانجی یەکێتی یەكڕیزیی كورد و كۆدەنگییە لەسەر پرسە نیشتمانییەكان لەپێناو بەدەستهێنانی مافە دەستورییەكانمان لە بەغداد.

هاوكات دەستەبەرکردنی ژیانێكی شایستە بۆ خەڵکی کوردستان و بەرقەرابوونی ئارامی و ئاسایشە لە ناوچەکە، بە بەشێكی دیكەی ئامانجەكانی یەكێتی ناوبرد.

ئەو وتانەی بافڵ تاڵەبانی ئەمڕۆ لە بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە سلێمانی لەمیانەی پێشوازیكردنیدا بوو لە سەرۆک و سکرتێری هەریەک لە حزبەکانی (پارتی سەوزی كوردستان، بزوتنەوەی ئاشتیخوازانی كوردستان، بزوتنەوەی چاكسازی نیشتیمانی، پارتی نەتەوەیی كوردستان، حزبی پێشكەوتنخوازانی دیموكراتی كوردستان و بزوتنەوەی ڕزگاریی دیموكراتی كوردستان).

بابەتی پێشتر

كەشناسیی هەرێم: پێشبینی نمە باران لە چەند شارێك دەكرێت

بابەتی دواتر

فەرمانی دەستگیركردن بۆ بەرپرسی مەڵبەندێكی یەكێتی دەرچوو

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share