لە ئاگری دارستانەكانی جەزائیردا 65 كەس گیانیان لەدەستداوە

تەلەڤیزیۆنی فەرمیی جەزائیر بڵاویكردەوە، ژمارەی ئەو كەسانەی لە ئاگری دارستانەكاندا گیانیان لەدەستداوە بۆ 65 كەس بەرزبووەتەوە كە 28یان سەربازن.

تەلەڤیزیۆنی فەرمیی جەزائیر ئاشكرایكرد، بەهۆی ئاگری دارستانەكانی ئەو وڵاتەوە كە ماوەی چەند ڕۆژێكە لە بەشێك لە دارستانەكانی ئەو وڵاتەدا كەوتوونەتەوە، تا ئێستا 65 كەس گیانیان لەدەستداوە.

ڕوونیكردەوە، ئەو 65 كەسەی بەهۆی ئاگرەوە گیانیان لەدەستداوە 37 كەسیان مەدەنین و 28یشیان سەربازن.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە، هەر بەهۆی ئاگرەكانەوە 12 سەربازی دیكە لە نەخۆشخانەن و باری تەندروستییان ناجێگیرە.

بابەتی پێشتر

فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا بەفەرمی ڕێککەوتنی (CVC) ڕەتکردەوە

بابەتی دواتر

قەتەر باڵیۆزی نوێی وڵاتەکەی لە سعودیە دیاریکرد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئۆکرانیا بەرەو باری لەناکاو دەڕوات

ئەنجومەنی ئاسایشی ئۆکرانیا ڕەزامەندیدا بۆ ڕاگەیاندنی باری لەناکاو لە وڵاتەکەدا، بەهۆی زیادبوونی مەترسییەکانی هێرشی روسیا بۆسەر ئۆکرانیا. ئۆلێکسی…
Total
0
Share