فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا بەفەرمی ڕێککەوتنی (CVC) ڕەتکردەوە

بەهۆی ناڕەزایی یانەکانی خولی ئیسپانیاوە، فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا بەفەرمی ئەو ئۆفەرەی ڕەتکردەوە کە لەلایەن کۆمپانیایەکی گەورەی وەبەرهێنانەوە پێشکەشیانکرابوو.

فیدراسیۆنەکە لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاشکرایکردووە، بۆندی پێشکەشکراوی کۆمپانیای (سی ڤی سی کاپیتاڵ پارتنەر) بەهەموو شێوەیەک ڕەتکراوەتەوە.

لەڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە، ” دوای خوێندنەوەمان بۆ سکاڵا و ڕەخنەی چەندین یانەی ئیسپانی لە خولەکانی پلە یەک و دوو، لەڕێگەی بورۆفاکسەوە بۆندەکەی سی ڤی سی کاپیتاڵمان ڕەتکردەوە”.

کۆمپانیای “سی ڤی سی” لە ماوەی ڕابردوودا ئۆفەرێکی بە بڕی 2.7 ملیار یورۆ خستە بەردەست لالیگا، ئەگەر ڕێککەوتن لەنێوان جەمسەرەکاندا بکرایە، ئەو بڕە بەسەر یانەکانی خولی ئیسپانیا دابەشدەکرا، یانەی ڕیاڵ مەدرید 261 ملیۆن و بەرشلۆنە 270 ملیۆن سوودمەند دەبوون، هەموو ئەمانە لەپێناو دەستبەرداربوونیان لە ٪10ی مافە بازرگانییەکانی لالیگا بۆ ماوەی 50 ساڵ.

یانەکانی ڕیاڵ مەدرید و بەرشلۆنە یەکەمینی یانەکان بوون کە گرێبەستەکەیان ڕەتکردەوە، تەنانەت یانەی شاهانە هەڕەشەیکرد لەبەردەم دادگای باڵای وەرزشی سکاڵا لەسەر ڕایەڵەی یانەکنی لالیگا و کۆمپانیا وەبەرهێنەکە تۆماربکات، چونکە یانە ناڕازییەکان پێیانوایە ئەم گرێبەستە گەورەترین زیان لە داهاتووی خولەکانی تۆپی پێی ئیسپانیا دەدات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) فه‌ره‌نسا و ئوسترالیا بلیتی (16)ی مۆندیالیان بڕی

ئه‌مشه‌و چوارشه‌ممه‌‌، یارییه‌کانی گه‌ڕی سێیه‌می قۆناغی کۆمه‌ڵه‌کانی مۆندیال له‌سه‌ر ئاستی گرووپی چواره‌م ئه‌نجامدران، هه‌ڵبژارده‌کانی فه‌ره‌نسا و ئوسترالیا به‌…
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) ڕیاڵ مه‌درید نه‌یتوانی ژێرئاوگه‌ڕه‌که‌ی لا سیرامیکا نغرۆ بکات

ئه‌مشه‌و، شه‌ممه‌ له‌ چوارچێوه‌ی ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌کانی هه‌فته‌ی ده‌یه‌می خولی پله‌ یه‌کی ئیسپانیا، ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی نێوان یانه‌کانی ڕیاڵ مه‌درید و ڤیاڕیاڵ…
Total
0
Share