زیچینكۆ خەونی منداڵی بەدی هێنا

یانەی ئارسناڵی ئینگلیزی كڕینی زیچینكۆی ئۆكرانی و یاریزانی پێشووی یانەی مانچستەرسیتی ڕاگەیاند.

بە پێی هەواڵی ڕاگەیاندنەكان نرخی گریبەستەكە 30 ملیۆن یۆرۆی كاش و دوو ملیۆن یۆرۆی گۆڕانكارییە و ماوەی گرێبەستەكەش بۆ چوار ساڵە.

مایكل ئارتێتا ڕاهێنەری ئارسناڵ دوپاتیكردەوە كە زیچینكۆ بە باشی دەناسێت و دەزانێت تواناكانی چین.

وتیشی: ئەو یاریزانە دەتوانێت لە ڕووی بەرگریی و هێرشبەرییەوە هاوكاریمان بكات و یەكێكە لە بەرگریكارە باشەكان لەسەر ئاستی ئەوروپا.

زیچینكۆ پێنجەم یاریزانی نوێی یانەی ئارسناڵە لەدوای گابریال خیسۆس و ماركینیۆس و مات تورنەر و فابیۆ فێرێرا.

بابەتی پێشتر

چاڤی دوو یاریزانی نوێی دەوێت

بابەتی دواتر

لە ئێران بەهۆی لافاوەوە زیاتر لە 20 گیانلەدەستدان و بێسەروشوێن هەن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share