240 كۆچبەری عێراقی لە بیلاڕوسیاوە گەڕێندرانەوە

لەلایەن دەسەڵاتدارانی عێراقەوە 240 كۆچبەر كە بەنیازی گەیشتنە ئەوروپا لە بیلاڕوسیا گیریانخواردبوو گەڕێندرانەوە.

بەپێی میدیاكان لەلایەن حكومەتی عێراقەوە ئەو 240 كۆچبەرە عێراقییە گەڕێندراونەتەوە كە لە بیلاڕوسیا مابوونەوە، لەكاتێكدا لە هەوڵی گەیشتنە لیتوانیا و دواتریش چوونە وڵاتانی دیكەی ئەوروپادا بوون.

ئەمڕۆ یەكەم كاروانی ئەو كۆچبەرانە گەڕێندرانەوە و، بڕیارە لە ئایندەشدا چەند گەشتێكی دیكەی ئاسمانی بۆ گەڕانەوەی ئەودوای ئەو عێراقییانەی خواستی گەڕانەوەیان هەیە ئەنجامبدرێت.

بۆ ئەنجامدانی ئەو هەنگاوە وەزارەتی دەرەوەی عێراق پاسپۆڕتی تێپەڕبوون-یان بۆ كردبوون.

هەروەك هەوڵدەدرێت بەشێك لەو كۆچبەرانەی بەشێوەی نایاسایی لە بیلاڕوسیاوە گەیشتوونەتە لیتوانیا، بەهەمان شێوە بگەڕێندرێنەوە.

مانگی ڕابردوو فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند، وڵاتەكەی لێكۆڵینەوە لە پرۆسەی دزەپێكردنی كۆچبەرانی عێراقی بۆ لیتوانیا دەكات.

دوایین ئامارەكان ئاشكرایدەكەن كە زیاتر لە هەزار و 500 عێراقی لە سنووری لیتوانیا و بیلاڕوسیا، بەهۆی داخستنی سنوورەوە گیریان خواردووە.

دوای گرتنەبەری ڕێکارەکان لەلایەن بیلاڕوسیا و لیتوانیا-وە گەشتکردن بۆ ئەو دوو وڵاتە کەمیکردووە، ئەمەش لەلایەن یەکێتیی ئەوروپا-وە پشتڕاستکراوەتەوە.

ماوەی زیاتر لە دوو مانگە بەشێک لە عێراقییەکان دەیانەوێت لەڕێگەی بیلاڕوسیا-وە خۆیان بگەیەننە یەکێک لە وڵاتانی ئەوروپا و لیتوانیاش یەکێک بوو لەو وڵاتانەی عێراقییەکان بۆ گەیشتن بە ئەوروپا بەکاریان دەهێنا.

بابەتی پێشتر

كەسێك بەكوژراوی لە سێمێل دۆزرایەوە

بابەتی دواتر

پێشبینی دەكرێت نرخی بەرمیلێك نەوت لە 72 دۆلاردا بمێنێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share