كەسێك بەكوژراوی لە سێمێل دۆزرایەوە

پۆلیسی دهۆك ڕایدەگەیەنێت، تەرمێك لە لێواری شەقامێكی قەزای سێمێل دۆزراوەتەوە و دەڵێت، كەسەكە كوژراوە، بەڵام بكوژەكەی دیارنییە.

هێمن سلێمان، بەرپرسی ڕاگەیاندنی پۆلیسی دهۆک بە تۆڕی میدیایی ئێستا ڕایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ تەرمی کەسێک بە کوژراوی لە لێواری شەقامی گەڕەکی شەهیدان لە ناوەندی قەزای سێمێل سەر بە پارێزگای دهۆک دۆزرایەوە و پاش گواستنەوەی بۆ پزیشکی داد، دواتر ڕادەستی کەسوکارەکەی كرایەوە.

وتیشی، “تائێستا بكوژەكە دیارنییە و، بەپێی ماددەی 406 فەرمانی دەستبەسەركردنی بۆ دەرچووە و لەلایەن هێزەكانی پۆلیسەوە بەدواداچوون بۆ دۆزینەوەی تاوانباری ڕووداوەكە دەكرێت”.

بەپێی زانیارییەكانی تۆڕی میدیایی ئێستا، تەمەنی كوژراوەكە نزیكەی 45 ساڵە و خەڵكی پارێزگای دهۆك-ە.

دوێنێش لە کۆمەڵگەی دۆمیزی سەر بە پارێزگای دهۆک، ژنێکی 22 ساڵ لەلایەن هاوسەرە کۆنەکەیەوە کوژرا، كە چەند مانگێكە جیابوونەتەوە.

هێمن سلێمان، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی پۆلیسی دهۆک ڕایگەیاند، “تاوانەکە لە پڕۆژەیەکی نیشتەجێبوون بەناوی (وار سیتی) ڕوویداوە و سەرەڕای جیابوونەوەی لە ژنەکەی، بەڵام ئەو پیاوە، ژنە گەنجەکەی کوشتووە”.

ژنەکە تەمەنی 22 ساڵ بووە و بکوژەکەش تەمەنی 35 ساڵە و دەستگیرکراوە.

ڕۆژێك پێشتریش (7ی ئاب) لە ناوەندی قەزای ئاکرێ باوکێک کچە 20 ساڵانەکەی خۆی کوشت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی: رەتکردنەوەی چارەسەرە پزیشکییەکان کاریگەریی خراپی لەسەر مانگرتووان دەبێت

 بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی، رایگەیاند، “رەتکردنەوەی چارەسەرە پزیشکییەکان لەلایەن مانگرتووانەوە کاریگەریی خراپی هەیە” د. سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری گشتیی…
زیاتر ببینە

لەبارەی مووچە و هەمواری یاسای بودجەوە دڵنیایی بە مووچەخۆران دەدرێت

پەرلەمانتارێكی كورد لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، بەشدارینەكردنی كورد لە كۆبوونەوەی دوێنێی پەرلەمان هیچ مەترسییەك بۆ هەمواركردنەوەی یاسای…
Total
0
Share