21 زیارەتکاری ئێرانی لە عێراق بوونە قوربانی

لە رووداوێکی هاتوچۆدا لە پارێزگای واست پێنج زیارەتکاری ئێرانی گیانیان لەدەستدا و 16 ی دیکەش برینداربوون.

رووداوەکە لە خۆرهەڵاتی پارێزگای واست روویداوە، پاسێك لە جۆری کۆستەر وەرگەڕاوە کە زیارەتکارانی ئێرانی گواستووەتەوە و بەهۆیەوە پێنج کەس گیانیان لەدەستداوە و 16 ی دیکەش برینداربوون.

ئەمە لە کاتێکدایە بەبۆنەی نزیکبوونەوەی رێورەسمی چلە دوو ملیۆن و نیو زیارەتکاری ئێرانی گەیشتوونەتە عێراق و ژمارەکەش بەردەوام لە زیادبووندایە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عێراق بۆ گەڕاندنەوەی پارە دزراوەکان ڕەشنووسی رێککەوتنی نێودەوڵەتی ئامادەدەکات

بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی گەڕاندنەوە لە دەستەی دەستپاکیی عێراق، ڕایگەیاند، بۆ گەڕاندنەوەی پارە دزراوەکان ڕەشنووسی رێککەوتنی نێودەوڵەتی ئامادەدەکەین. عەباس…
Total
0
Share