بە ڕاسپاردەی بافڵ تاڵەبانی بووە.. بودجەیەك بۆ ئاوی سلێمانی تەرخانكرا

لەسەر ڕاسپاردەی بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی كوردستان، بودجەیەک بۆ چارەسەرکردنی کێشە و گرفتەکانی ئاو و دابینکردنی ئاوی خواردنەوە لە سلێمانی تەرخانکرا، ئەو بودجەیە پێشتر لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانییەوە داواکرابوو.

لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی ڕایگەیاند، “داوامان کردبوو بودجە‌یە‌كمان بۆ تە‌رخانبكرێت بە‌مە‌بە‌ستی زیاتركردنی تواناكانمان بۆ دابینكردنی ئاوی خواردنە‌وە‌ بۆ ھاوڵاتییان و چارە‌سە‌ركردنی ھە‌ندێك گرفتی تە‌كنیكی”.

ئاشكرایكردووە، ئەمرۆ لەسەر ڕاسپاردەی بافڵ تاڵەبانی ئەو بودجەیە لەلایەن ئیدارەی گشتیی یەكێتییەوە بۆ بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی تەرخانکرا.

بابەتی پێشتر

عێراق هەوڵ بۆ كۆكردنەوەی سعودیە و ئێران لە بەغداد دەدات

بابەتی دواتر

بەڕێوەبەری شارەوانییەک لەکاتى لابردنى زیادەڕۆییدا کوژرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

خۆڵبارین لە هەرێم دەستیپێکرد

لە ئێوارەی ئەمڕۆوە شەپۆلێکی خۆڵبارین بەشێک لە ناوچەکانی هەرێمی گرتووەتەوە و ئاستی بینینی کەم کردووەتەوە. بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی و…
زیاتر ببینە

کەشناسیی هەرێم: پلەی گەرمی دادەبەزێت

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ و سبەینێ پلەی گەرمی نزمبوونەوە بەخۆیەوە دەبینێت. لە راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی…
Total
0
Share